ئەمرۆ شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی کە پێکهاتەبوون لە خلیل ئیبراهیم و محەمەد دارەتووی و عەزی هەرکی لە هەولێر سەردانی هەدەپەیان کرد، لەلایەن ناهیدە ئارمیش وحیکمەت خاتیب لە نوێنەرایەتی هەدەپە پێشوازیان لێکرا.
ناهیدە ئارمیش وتی: لەسەر ئاستی مەدەنی و لایەنە سیاسیەکان کەمپەینی هاوکاری و کۆمەک بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان ڕادەگەینن.
نوێنەرایەتی هەدەپە دەستپێشخەری دارایی و خزمەتگوزارییە و تەندورستیەکان بە پێویست دەزانێت بۆ باکووری کوردستان، چونکە حکومەتی تورک هاوکاری مرۆیی و دارایی و تەندورستی نەگثیاندوو بە شێکی زۆر ناوچە کوردنشینەکاندا.
لای خۆیانەوە خەلیل ئیبراهیم، سەرۆکی شاندی یەکگرتوو ئیسلامی کوردستان هاوخەمی خۆیانی لەبارەی کارەساتە دڵتەزەنێکەی باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەربڕی، جەختیان لەسەر گیانی هاوکاری و پێکەبوونی کوردانی باکووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان کرد.
باسی لەوەشکرد: وەکو یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان هاوکاریکردنی پارچەکانی تری کوردستان بە ئەرکی خۆیان دەزانن، تاهاوکاریەکان بگەینن بۆ تەواوی لێقەوماوان، بۆیە لە رێگای حزب و رێکخراوە خێرخوازیەکانەوە کۆمەکردن بەردەوامی دەبێت، لە ماوەیکی نزیکدا لەگەڵ هەدەپە هاوکاریەکان دەگەیەندرێنە باکووری کوردستان.
ف.ق