هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " لە هەڵوێستی میلیتانیان تاوەکو بەشداریان لە شەڕدا بە شێوەیەکی فیدایی، ئەم هەڤاڵانەمان بوون بە پێشەنگ. رێپێوان لەسەر رێچکەیان و یادەوەریان، ئەرکی سەرەکی ئێمە دەبێت."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"لەو رۆژەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردووە ، هەڤاڵانمان شەڤین، ئارین، سوبحی و چەکدار لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بۆ ئەوەی پشتگیری لە هەڤاڵانیان بکەن لەنێو چالاکیدا بوو. ئەم هەڤاڵانەمان بوون بە هەڤاڵێک کە شێوەی تیمی گەڕۆکیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. لەو کاتەوەی کە هێرشی داگیرکەری دەستیان پێکرد، روویان لە سەنگەرەکان کرد، یەکەم گولەیان بەرانبەر دوژمن تەقاند. هەڤاڵانمان شەڤین، ئارین، سوبحی و چەکدار بە رۆحی فیدایی لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون.

لە هەڵوێستی میلیتانیان تاوەکو بەشداریان لە شەڕدا بە شێوەیەکی فیدایی، ئەم هەڤاڵانەمان بوون بە پێشەنگ. رێپێوان لەسەر رێچکەیان و یادەوەریان، ئەرکی سەرەکی ئێمە دەبێت.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: شەڤین چەکدار

ناو و پاشناو: شەیدا ئەرەن

شوێنێ لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: سوبحیە و عومەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢ \ مەتینا

*

ناسناو: ئارین ئارمانج

ناو و پاشناو: مزگین ئەرەن

شوێنێ لەدایکبوون: ئایدن

دایک و باوک: یڵدز و ئەمین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ \ مەتینا

*

ناسناو: سونحی تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: یڵماز بەشالتی

شوێنێ لەدایکبوون: ئەدەنە

دایک و باوک: نەعیمە و ناسر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢| مەتینا

*

ناسناو: چەکدار جانفەدا مەد

ناو و پاشناو: ئەنوەر چەلیک

شوێنێ لەدایکبوون: ئەدەنە

دایک و باوک: فاتم و ماهیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ \ مەتینا

**

شەڤین چەکدار

 

ئارین ئارمانج

 

سوبحی تۆڵهەڵدان

 

چەکدار جانفەدا مەد

هەپەگە وێرای ئەوەی باسی لە ژیان و تێکۆشانی ٤ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کردووە، هەروەها وتی، " ئێمە سەرەخۆش لە هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز، سەرەتا لە خانەوادەی شکۆمەندی هاوڕێکانمان شەڤین، ئارین، سوبحی و چەکدار دەکەین کە بە تێکۆشانیان زەمینەی شەڕێکی گەورەیان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مەتینا خوڵقاند و بە شەهیدبوونیان فەرمانیان بە هاوڕێکانیان کرد کە زیاتر تێبکۆشن."

ف.ق