ئه‌مڕۆ دوو ساڵ تێپه‌ڕده‌بێ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌رمان هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب "هه‌ڵمه‌ت"، له بیره‌وه‌ری دوو ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تدا جارێكی‌تر سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازادی كوردستان داده‌نوێنم و پابه‌ندبوونی خۆم به رێبازه‌كه‌یانه‌وه دووباره ده‌كه‌مه‌وه.
شۆڕشی ئازادی كوردستان به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌وا نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه له تێكۆشان دایه‌و، له‌و پێناوه‌ش زیاتر له چل هه‌زار شه‌هید پێشكه‌ش كردووه له چوارپارچه‌ی كوردستان. ئه‌مه‌ش وایكردووه ستوونه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و تێكۆشانه پته‌وترببن، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌رخودان و فیداكاریه‌یی كه له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕان و دۆستان و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه نیشاندراوه، هێزه پیلانگێره‌كانی په‌شێمان كردۆته‌وه‌و په‌كه‌كه‌ش به‌هێزتر له گۆڕه‌پانی تێكۆشاندا ماوه‌ته‌وه. له 6ی 11ی 2018 په‌كه‌كه رووبه‌ڕووی قۆناخێكی نوێ له پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه به‌پێشه‌نگایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك و به‌هاوكاری هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی كورد، ئه‌ویش به خه‌ڵات دیاری كردن بوو بۆ سه‌ری سێ كادیری سه‌ركرده، هه‌ریه‌ك له هه‌ڤاڵان " جه‌میل بایك، دوران كه‌ڵكان و موراد قه‌ره‌یلان" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكای ئه‌مساڵیش، ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆی بۆ ئه‌و پیلانگێڕیه دووپات كرده‌وه.
ئه‌وه ده‌زاندرێت مه‌به‌ستی پیلانگێڕان ته‌نها ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه نییه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م كادیران و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كادیره پێشه‌نگانه‌ی له مه‌یدانی خه‌باتدا خاوه‌ن رۆڵێكی به‌رچاون، له‌وباره‌یه‌وه هه‌موو هێزی خۆیان سه‌فه‌ربه‌ر كردووه، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌نی دواین مۆدێلی چه‌ك و ته‌كنیك بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌یان پێشكه‌شی سوپای توركیا و هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی كردووه.
باشووری كوردستان ماوه‌ی دوو سه‌ده‌یه له‌ناو تێكۆشانێكی بێووچاندایه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكی باشوور بێ پسانه‌وه به‌شداریان كردووه له‌و كاروانه‌دا، ئه‌نجامی ئه‌وتێكۆشانه‌ش به‌رده‌وام هێز و توانستی به‌رخودان هه‌بووه، هیچ كاتێكیش له قوربانیدان و ماندووبوون سڵی نه‌كردۆته‌وه. پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناو و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و كۆڕه‌وی ملیۆنی نه‌یانتوانی رێگری بكه‌ن له تێكۆشان و خۆ گه‌یاندن به ئازادی، به‌واتایه‌كیتر خه‌ڵكی باشوور به‌رده‌وام تامه‌زرۆی ئازادی بووه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رچی فیداكاریه‌ك پێویست بووه پێشكه‌شی كردووه.
هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له‌ناو ئه‌و راستیه ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داخ كه به‌درێژای مێژوو مه‌ڵبه‌ندی خه‌بات و تێكۆشان بووه. له نیو سه‌ده‌ی رابردووش شایه‌دی بۆ خزمه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ی پایه بڵند كردووه و له‌باوه‌شیدا به هه‌زاران رۆڵه‌ی گه‌وره كردووه و پێشكه‌شی خاك و وڵاتی كردوون. قه‌ره‌داخ له‌باوه‌شیدا یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕی وه‌ك شاسوار جه‌لال "ئارام"ی له ساڵی 1978وه له‌باوه‌ش گرتووه، ئه‌مجاره‌ش باوه‌شی بۆ سه‌ركرده‌یه‌كیتری كردۆته‌وه ئه‌ویش شه‌هید هه‌ڵمه‌ته.
له‌دوای راپه‌ڕین باشووری كوردستان پێویستی به ته‌وژمێكیتر له تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، چونكه سیاسه‌ت و پارتی كلاسیك له باشوور نه‌یانتوانیبوو وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی گه‌ل بده‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له نه‌پاراستنی خه‌ڵك له ئه‌نجامی هێرشی پێچه‌وانه‌ی رژێمی به‌عسی رووخا‌و له كۆتای ئاداری 1991، هه‌روه‌ها رێنه‌گرتن له‌و فه‌رهودوو تاڵانیه‌یی كه له به‌رامبه‌ر موڵك و ماڵی گشتی ده‌كرا، پێچه‌وانه هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی به به‌رنامه‌ڕێژ سه‌رجه‌م ژێرخانی ئابووری باشووریان تاڵان فرۆش كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنێكی دیموكراتیانه، پێچه‌وانه له‌یه‌كه‌م په‌رله‌مان و حكومه‌تدا بڕیاری شه‌ڕدرا له‌به‌رامبه‌ر هێزێكی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزی وه‌ك په‌كه‌كه، به‌فیتی ده‌وڵه‌تی تورك، له‌ژێر ناوی ناسینی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم. دواتریش به به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ژنۆ شكاندن شه‌ڕی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی باشووری كوردستان كرا، ئه‌نجام په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه له‌پێناو پاره و ده‌سه‌ڵات شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساند و هیچ ئومێدێكیان بۆ خه‌ڵك نه‌هێشته‌وه، بۆیه سێ رێگا هه‌بوو، یان ئه‌وه‌تا له وڵات رابكه‌یت، یان ئه‌وه‌تا سه‌رت كز بكه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات، یان ئه‌وه‌تا به‌دوای ئه‌لته‌رناتیفێكی شۆڕشگێڕانه‌و نه‌ته‌وه‌یدا بگه‌ڕیت.
شه‌هیدان د.سیروان و جوتكار و زۆرێك له هه‌ڤاڵانیتر كه زووتر رێگای تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یان دۆزیبووه‌وه‌و رۆڵێكی سه‌ركیشیان ده‌بینی له ئاشناكردنی خه‌ڵكی باشوور به رێبازی رێبه‌ر ئاپۆ و هێڵی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی په‌كه‌كه. له‌و بارودۆخه هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت له ساڵی 1995 بڕیاری تێكۆشان و به‌رخودان و گۆڕانكاری دیموكراتیانه‌ی دا له باشوور و سه‌رجه‌م كوردستان، بۆیه له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده و هه‌ڤاڵی ماندوونه‌ناس د.سیروان بڕیاری به‌شداربوونی بۆ تێكۆشانی ئازادی‌دا. واتا هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت به‌و باوه‌ڕ و هێز و ئیراده‌ی كه هه‌یبوو بۆ خزمه‌ت كردنی وڵاته‌كه‌ی، رێگای هه‌نده‌ران و ده‌رچوون له وڵات، یان سه‌ركزكردنی بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو خۆی كرد به‌به‌شێك له‌و كاروانه شۆڕگێڕیه نه‌ته‌وه‌یی كه په‌كه‌كه پێشه‌نگایه‌تی ده‌كرد.
له‌ماوه‌ی 60 ساڵی رابردوو، كادیر و پێشه‌نگانی باشوور هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارچه‌كانیتر له‌لایه‌ن هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی كوردستانه‌وه له‌ناوبراون، نمونه‌ی؛ سلێمان موعینی و مه‌لا ئاواره و هاوڕێنیان له رۆژهه‌ڵات، د.شڤان و هاوڕێیانی له‌باكوور، فاخیر مێرگه‌سووری و هاورێیانی، عه‌لی عه‌سكه‌ری و هاوڕێیانی له باشوور له ساڵانی حه‌فتا. له‌دوای ساڵانی 1991یش له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی رۆژێك دۆست و لایه‌نگری په‌كه‌كه بوون یان سه‌ردانی رێبه‌ر ئاپۆیان كردبوو، خه‌ڵكی باشوور هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوون، نمونه؛ رؤوف كامیل ئاكری، سادق عومه‌ر، عه‌لی شه‌عبان، د.سیروان، كۆمه‌ڵكوژ كردنی زیاتر له 80 كادیر و رۆژنامه‌نووسی 1997 له هه‌ولێر كه هه‌ر یه‌كیان بۆخۆی سه‌ركرده‌یك بوو نمونه‌ی وه‌ك، شێخ كامه‌ران هیرانی، خۆگر گه‌زنه‌یی، كه‌مال رواندزی، ئارام شه‌قڵاوه‌یی، به‌رخودان، گه‌لاوێژ، به‌هره و روكه‌ن سلێمانی ...هتد. له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تیتر له پارت و لایه‌نه‌كانیتر كه سه‌ریان بۆ ده‌سه‌ڵات دانه‌نواندبوو.
به‌گوێره‌ی لێدوانی هه‌ردوو كادیری میت كه له ته‌مووزی 2017 كه‌تنه ده‌ست هێزی تایبه‌تی گه‌ریلا، دانیان به‌وه‌دانا كه مانگانه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش هه‌واڵ و زانیاری ده‌گۆڕنه‌وه‌و له هه‌موو شاره‌كانیش ژوورێكی تایبه‌تیان له ناوه‌نده‌كانی كۆڕه‌ك تلیكۆمیش پێدراوه تاكو سیخوڕی بكه‌ن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنی و ئه‌نته‌رنێتیه‌كانی كه له‌و هێڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن. له‌گه‌ڵ دروست كردنی تۆڕێكی به‌رفراوانی سیخوڕی له‌و كه‌سه نه‌فس نزمانه‌ی كه ده‌زگای پاراستن بۆ میتی دروست كردووه، تاكو له‌و رێگایه‌وه سیخوڕی به‌سه‌ر كادیر و كه‌سایه‌تیه وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستاندا بكه‌ن، واتا میت و پاراستن به‌هاوبه‌شی له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان ده‌ستیان به جموجۆڵێكی سیخوڕی كردووه بۆ له‌ناوبردنی ئازادیخوازان.
عوسمان كۆسه كه به‌رپرسیاری میتی تورك بوو له باشوور و سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هید كردنی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌تی كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتپارێزێكه‌وه به‌سزای گه‌ل گه‌ێندرا، یه‌كسه‌ر سه‌رجه‌م داموده‌زگا سیخوڕیه‌كانی په‌ده‌كه هاواریان لێ هه‌ستاو وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌نداریه‌تی له شۆڕشگێڕ و سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بكه‌ن خاوه‌نداریان له كادیری ده‌زگای هه‌واڵگری تورك "میت" كرد و چه‌ند كه‌سێكیان بۆ ئه‌م سیخوڕه ملهوڕه ده‌سگیركرد و هه‌تا سزای سێداره‌یان بۆ بڕینه‌وه.
له‌دوای شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت و هاوڕێیانی شاهین و ده‌وران، میت و پاراستن تۆڕی سیخوڕه‌كانیان زیاتر په‌ره‌پێداوه، له‌وباره‌شه‌وه چه‌ندین سیخوڕیان ده‌سگیركراون و چه‌ندینیان ده‌ركه‌وتنه سه‌ر شاشه‌ی تیڤی و دانیان به تاوانه‌كانیان نا و هه‌موویان شتێكیان گووت ئه‌ویش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌زگای پاراستنه‌وه به‌میت ناسێندراون و له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ركداركراون تاكو كاری سیخوڕی بكه‌ن.
هێزه پیلانگێره‌كان و داگیركه‌ر و به‌كرێگیراو خیانتكاره ناوخۆیه‌كان ده‌بێ ئه‌مڕۆ به‌هاوبه‌شی هێرشی سه‌ر شۆڕشگێڕان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌لمێندراوه، ئه‌ویش ئه‌و كاروانه‌ی كه سه‌رۆك ئاپۆ و هاوڕێیانی ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه ده‌ستی پێكردووه، زۆر قۆناخی سه‌خت و دژواری بڕیوه، به‌ڵام به‌هێزتر ده‌ركه‌وتۆته‌وه و تۆڵه‌ی شه‌هیدانی به‌چه‌ندین قات زیاتر كردۆته‌وه‌و شوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌شی به هه‌زاران له ژنان و كوڕان پڕ كردۆته‌وه.
بۆیه له‌كۆتایدا به خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌تایبه‌تی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و شاهین و ده‌وران ده‌ڵێین، خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ ناچێت و تۆڵه‌یان ده‌كرێته‌وه، كوردستانێكی ئازاد و دیموكرات و خۆسه‌ریش كه ئامانجی ئه‌وان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانه بۆ گه‌یشتن پێی ده‌بێ هه‌موومان هێشتا زیاتر خه‌بات و تێكۆشانی بۆ بكه‌ین. سیخوڕ و نۆكه‌ران ده‌ستیان كورته و له‌كۆتایدا رووبه‌ڕووی گه‌ل ده‌كرێنه‌وه، شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازان به‌پشوودرێژیان ئامانجی شه‌هیدان به‌دیدێنن.
خه‌ڵكی باشووری كوردستان به بڵندكردنی ئاڵای شه‌هید هه‌ڵمه‌ت و رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی ده‌بێ بزاندرێت هه‌ڵمه‌ت به‌ته‌نها نییه، ئه‌مڕۆ كاروانێكی ملیۆنان له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كان به‌رده‌وام ده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر رۆژێك زیاتر پێداگره له‌سه‌ر سه‌رخستنی رێبازه‌كه‌یان و گه‌یشتن به‌سه‌ر كه‌وتن.
ژ.ت