هه‌په‌گه: ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هیدبوون، ٩ داگیركه‌ر سزادران
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا له بۆتانه‌وه تا زاپ و مه‌تینا ٩ داگیركه‌ر سزادراون و ٢ گه‌ریلاش شه‌هیدبوون.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له چالاكییه‌كانی گه‌ریلادا له بۆتانه‌وه تا زاپ و مه‌تینا ٩ داگیركه‌ر سزادراون و ٢ گه‌ریلاش شه‌هیدبوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه له بۆتانه‌وه تا زاپ و مه‌تینا له چالاكی گه‌ریلاكاندا ٩ داگیركه‌ر سزادراون و داگیركه‌رێكیش برینداربووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "له هه‌مان كاتدا سه‌نگه‌رێك روخێنراوه. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٧ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ٨ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا بۆردومان كردووه".
هه‌په‌گه رایگه‌یاند گه‌ریلا ئه‌زدا و ماهیر له جودی شه‌هیدبوون و له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌م زانیارییه‌ی دا:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی عه‌گیدانی بۆتانی شه‌هید شه‌ڕڤان و شه‌هید دلژیندا:
هێزه‌كانمان ٧ی ئه‌یلول له هه‌رێمی جودی له ده‌وروبه‌ری گوندی سهردههلێ به چه‌كی سوك و نیمچه ئۆتۆماتیك چالاكیه‌كی به‌هێزیان كرد. له‌و چالاكیهدا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی دوژمن سزادران، ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. دوای چالاكیه‌كه دوژمن ته‌رمی سه‌ربازه‌كان و برینداره‌كانی به هه‌لیكۆپته‌ر له گۆڕه‌پانه‌كه دوورخسته‌وه.
له ٧ی ئه‌یلول له داوێنی مستێ عه‌لی له هه‌رێمی جودی له نێوان داگیركه‌ران و هێزه‌كانمان شه‌ڕێكی دژوار روویدا و بۆردومانێكی قورس ئه‌نجامدرا، له شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا هاوڕێیانمان ئه‌زدا و ماهیر كه تا دوا سات به قاره‌مانی شه‌ڕیان كرد شه‌هیدبوون. هاوڕێیانمان ئه‌زدا و ماهیر كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له هه‌رێمی جودی مانه‌وه، به‌رخودانێكی ئه‌فسانه‌ییان كرد، له دژی دوژمن به چالاكییه‌كانیان تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان كوردستانیان سه‌نده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام له تێكۆشانی ئێمه‌دا پێشه‌نگ ده‌بن.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان:
ناسناو: ئه‌زدا مهشكان
ناو و پاشناو: شه‌هلا ته‌كین
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
دایك- باوك: زه‌هرا- محه‌مه‌د فه‌هیم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ جودی
ناسناو: ماهیر باشكالا
ناو و پاشناو: ئه‌مراه دومان
شوێنی له‌دایكبوون: وان
دایك- باوك: نه‌زیره- ره‌مزی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ جودی
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢١ی ئه‌لول كاتژمێر ١٢:٤٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا ٤ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢١ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٣:٤٠ و١٥:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادلی چه‌مچۆ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢١ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٧:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگردرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابور
له ٢١ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێریه‌وه و به چه‌كی قورس لێیاندان. له‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو و سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا.
له ٢١ی ئه‌یلول كاتژمێر ٢٠:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی:
له ٢٠ و ٢١ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شه‌هید سه‌رخۆبوون و چه‌مچۆ ٥ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له ٢١ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر جارێكی تر به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بۆردومان كران.
له ٢١ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٢:٠٠ ماده‌یه‌ك وه‌ك قیر به‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆزدا له چه‌مچۆ رژێنرا. ئه‌و ماده‌یه كه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ چۆڕایه‌وه دواتر كه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران ئاگری گرت.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٢٠ و ٢١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی گۆلكای مه‌تینا و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و چه‌مچۆ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٨ جار بۆردومان كران.
له ٢١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و شاخی جودی ٦ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢١ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و شاخی ئێف ئێم به كاتیوشا به ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ٢١ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی سوڕایه‌وه".
هـ . ب