هه‌په‌گه‌: ٥ گه‌ریلا به‌ چه‌كی كیمیایی شه‌هید بوون

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ ٤ی ته‌مموزدا به‌ چه‌كی كیمیایی هێرشی ئه‌نجامداوه‌ و له‌و هێرشه‌دا ٥ گه‌ریلا شه‌هیدبوون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ‘به‌ بۆمب و چه‌كی كیمیایی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌ن‘هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

"به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رفراوان ده‌بێت و بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی هیوا. تێكۆشانی ئازادیمان كه‌ له‌ خواكوركه‌وه‌ تا ئاڤاشینن له‌ زاپه‌وه‌ تا مه‌تینا و له‌وێوه‌ تا باكوری كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌های نوێ ده‌خوڵقێنێت و ئه‌و به‌هایانه‌ پێشكه‌ش به‌ بیری هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌كات. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه‌ نوێنه‌ری هه‌موو خراپه‌كارییه‌كانه‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی شه‌رمی لێده‌كات، ئه‌مڕۆش له‌ به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلاكان كه‌ له‌ چیاكانی كوردستان تێده‌كۆشن و بوونه‌ته‌ هیوای ژیانی ئازادی مرۆڤانه‌، ناتوانێت ئه‌نجام وه‌ربگرێت. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمب و چه‌كی كیمیایی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌كراون، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان.

له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌ككاری له‌ مه‌تینا له‌ به‌رامبه‌ر داگیركه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رخودانێكی داستانی نیشاندرا و گورز قورس له‌ داگیركه‌ران وه‌شێنرا. له‌ تونێله‌كانی شه‌ڕ و تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كان به‌ چالاكی جیاجیا گورزی قورسیان له‌ داگیركه‌ران وه‌شاندووه‌ و له‌سه‌ر سه‌ربازانی دوژمن ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان هه‌ڵگرتووه‌، هه‌لیكۆپته‌ری دوژمن خراوه‌ته‌خواره‌وه‌.

هه‌ڤاڵانمان چه‌كدار، ماردین، رۆزا، رۆژهات و سه‌رحه‌د كه‌ ئه‌ندازیارانی ئه‌م به‌رخودانه‌ن، به‌ گیانبازی و بڕوای خۆیان بۆ سه‌رفرازی وه‌ك پێشوو هه‌ر چركه‌یه‌كی خۆیان له‌ كاتی شه‌ڕدا به‌ گیانی به‌رخودان پڕكردووه‌ته‌وه‌. ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ قاره‌مانانه‌مان هه‌موو هێرشه‌كانی دوژمنیان به‌ پڕۆفیشناڵییه‌كی گه‌وره‌وه‌ تێكشكاند و گورزی گه‌وره‌یان له‌ دوژمن وه‌شاند. ده‌وڵه‌تی توركی پاكتاوكه‌ر جارێكی تر به‌ شێوه‌یه‌كی ناجوامێرانه‌ تاوانی شه‌ڕی كردووه‌ بۆ چه‌ندین رۆژ چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵانمان، به‌ڵام دیسان ده‌وڵه‌تی تورك نه‌یتوانی به‌رخودانی داستانی گیانبازانی ئاپۆیی تێكبشكێنێت.

له‌ پێشه‌وه‌ بنه‌ماڵی هێژای هه‌ڤاڵانمان چه‌كدار، ماردین، رۆزا، رۆژهات و سه‌رحه‌د كه‌ تا كۆتا هه‌ناسه‌یان نوێنه‌رایه‌تی هێڵی به‌رخودانی په‌كه‌كه‌یان كرد، ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.

ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: چه‌كدار ئۆرامار

ناو و پاشناو: ئیحسان توروس

شوێنی له‌دایكبوون:جۆله‌مێرگ

ناوی دایك- باوك: ئایشه‌- حه‌مید

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٤ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

ناسناو: ماردین په‌نابه‌ر

ناو و پاشناو: به‌یبون كارا

شوێنی له‌دایكبوون: مه‌خمور

ناوی دایك- باوك: مه‌دینه‌- جه‌میل

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٤ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

ناسناو: رۆزا هه‌دار

ناو و پاشناو: پاكیزه‌ گوندۆز

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك- باوك: به‌سرا - جه‌لال

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٤ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

ناسناو: رۆژهات دڵبرین

ناو و پاشناو: یونس سومه‌ر

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك- باوك: زوبه‌یده‌- ره‌مه‌زان

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٤ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

ناسناو: سه‌رحه‌د ئاگری

ناو و پاشناو: تاهیر مسته‌فا جومعه‌

شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ

ناوی دایك- باوك: زوله‌یخا- مسته‌فا

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٤ی ته‌مموزی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

هـ . ب