هه‌په‌گه‌ بۆ هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی: داگیركه‌رێك كوژرا، سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ به‌ بۆنه‌ی هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی له‌ قه‌ڵای به‌ده‌وی زاپ له‌ داگیركه‌رانیانداوه‌ و لانیكه‌م داگیركه‌رێك كوژراوه‌، سه‌نگه‌رێكیش رووخێنراوه‌.

راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی بازه‌كانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی زاپ:

٢٦ی ئادار له‌ كاتژمێر ١٣:٠٠دا هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌ قه‌ڵای به‌ده‌ویاندا. ئه‌و ئامانجانه‌ی دیاریكرابوون به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ لێیاندرا.

٢٧ ی ئادار له‌ كاتژمێر ١٧:٣٠دا هێزه‌كانمان له‌ سه‌نگه‌ری داگیكه‌ران له‌ قه‌ڵای به‌ده‌ویاندا. له‌و چالاكیه‌دا داگیركه‌رێت سزا درا و سه‌نگه‌رێكیش رووخێنرا.

ئه‌و دوو چالاكیه‌ له‌ كه‌سایه‌تی هه‌ر دوو شه‌هیدی نه‌مری هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی له‌ ٢١-٢٨ی ئادار عه‌گید (مه‌عسوم كۆركماز) و مه‌زڵووم دۆغاندا بۆ یادكردنه‌وه‌ی قاره‌مانانی نه‌مری كوردستان ئه‌نجامدران.

٢٦ی ئادار كاتژمێر له‌ نێوان ٠٧:٤٥-١٠:١٠ دا ده‌وروبه‌ری شاخی هه‌كاری له‌ هه‌رێمی مه‌تینا ٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردمان كرا.

٢٦ی ئادار له‌ كاتژمێر ١٠:٠٠دا ئه‌شكه‌وتی برینداران له‌ هه‌رێمی زاپ به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

٢٦ی ئادار له‌ كاتژمێر ١٠:٢٠دا ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان له‌ هه‌رێمی خواكورك ٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

٢٧ی ئادار كاتژمێر ١٩:٤٠ گۆڕه‌پانی كونیشكای هه‌رێمی زاپ، كاتژمێر ٢١:٠٥یش گۆڕه‌پانی شاخی ئۆرتێی هه‌رێمی مه‌تینا به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا".

هـ . ب