له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هه‌په‌گه)دا هاتووه، "له ئه‌نجامی چالاكیی به‌هێزی ماوه‌ی رابردووی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا، سوپای تورك گورزی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت. ئێستاش ده‌یه‌وێت به رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیی قورس بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا بگاته ئه‌نجامێك. له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا هێزه‌كانی گه‌ریلامان بێ زیان بوون".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه له‌و هێرشانه‌دا زیانی گیانی به‌ر ئێمه كه‌وتووه و له پاڵ ئه‌وه‌شدا بۆ خۆی ژماره‌ی ریز كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌واڵی درۆ ده‌هۆنێته‌وه و بڵاوی دەکاتەوە و ده‌یه‌وێت هه‌م رای گشتی چه‌واشه بكات و هه‌م شكستی خۆی له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا په‌رده‌پۆش بكات. پێویسته گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌مان و رای گشتیی گوێ له‌و پڕۆپاگه‌نده درۆزنانەیە‌ی شه‌ڕی تایبه‌تی داگیركه‌ران نه‌گرن".
له هه‌مان راگه‌یه‌نراودا سه‌باره‌ت به هێرشی "بێ ئه‌نجام"ی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا ئه‌نجامدراون ئه‌و زانیاریانه خراونه‌ته‌ڕوو:
" ١٣ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر ١٦:٣٠ بۆ ٢٠:٣٠ هه‌رێمی گارە گوندی دێریكی سه‌ر به ناوچه‌ی دهۆك و گۆڕه‌پانی سێدارێ له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه بۆردمان كرا.
له نێوان ١٢ و ١٤ی كانونی یه‌كه‌م دا سوپای تورك گۆڕه‌پانه‌كانی كۆنیشكا، شه‌هید رۆسته‌م، كاركه‌ر و چه‌مچۆی هه‌رێمی زاپی به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرد".
ژ.ت