ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، "هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانی شاخی جودی به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كان، به تاكتیكی داهێنه‌رانه، گورزیان له سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاند. شه‌وی ٢٤ له‌سه‌ر ٢٥ی تهمووز، سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌یان جار له زه‌وی و ئاسمانه‌وه بۆردومانی گۆڕه‌پانی شاخی جودی و هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپی كرد. دوای ئه‌و بۆردومانه دژواره هه‌وڵیدا كه به هه‌لیكۆپته‌ر هێزه‌كانی له ناوچه جیاجیاكانی گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی جێگیر بكات".
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، هێزه‌كانمان به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه، ١٩ جار له‌و هه‌لیكۆپته‌رانه هاتنه ده‌ست و گورزیان له دوو هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی وه‌شاند. له ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانمان، ٤ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش بریندار بوو. هاوكات سیستمێكی كامێرای چاودێری و كۆگایه‌كی تەقەمەنیش له‌ناوبران.
هه‌په‌گه زانیاری وردی له‌باره‌ی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای توركی داگیرکەر به‌مجۆره خستووه‌ته‌ڕوو:
لە هه‌رێمی گەڤەر،
٢٤ی تەمووز، کاتژمێر ٠٦:٠٠ سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانه‌كانی پاگێ، تلۆرا و توچهیانی گەڤەر دەستان به ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنێك کرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە هێشتا بەردەوامە.
له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ،
٢٤ی تەمووز لە نێوان کاتژمێر ٠١:٢٠ بۆ ٠١:٥٠، چوار جار بە چەکی قورس له هه‌لیكۆپته‌ره‌كان هاتنه ده‌ست، کە هەوڵیان دەدا هێزەکانیان لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر بکەن. گورزیان له هه‌لیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی وه‌شاند و به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت هێزه‌كانی له گۆڕه‌پانه‌كه جێگیر بكات، ناچار بوو ناوچه‌كه بەجێبهێڵێت.
٢٤ی تەمووز، کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی گورز له داگیرکەران وه‌شێنرا و جموجۆڵی داگیركه‌ران وه‌ستێنرا.
٢٤ی تەمووز، کاتژمێر ١٠:١٠ لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی، تیمە گه‌ڕۆكه‌كانمان له یه‌ژاستار به چالاكی نیشانشكێنی له داگیرکەرانەیان دا، كه هەوڵیان ده‌دا چاودێری و پشكنین له ناوچه‌كه بكه‌ن. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. هاوكات سیستەمێکی کامێرای چاودێری و كۆگایه‌كی تەقەمەنیش له‌ناوبران. ٢٤ی تەموز کاتژمێر ١٤:١٠ خولەک له دژی ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی جێگیر ببن، چالاكییه‌كی نیشانشكێنی ئەنجامدرا و له‌ئاكامدا داگیرکەرێك سزا درا.
٢٤ی تەموز کاتژمێر ١٩:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک، خێمه‌یه‌كی داگیرکەران كرایه ئامانج. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.
٢٥ی تەموز، لە کاتژمێر ٠٠:١٥ بۆ ٠٣:٠٠، سوپای توركی داگیركه‌ر هەوڵیدا له ڕێگه‌ی هەلیکۆپتەرهوه هێزەکانی لە گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر بكات. هێزەکانمان ١٥ جار لەو هەلیکۆپتەرانە هاتنه ده‌ست، گورزیان له کۆپتەرێکی سکۆرسکی وه‌شاند و هه‌لیكۆپته‌ره‌كه بەبێ ئەوەی بتوانێت هێزەکانیان دابه‌زێنێت ناچار بوو گۆڕه‌پانه‌كه به‌جێبهێڵێت.
هێرشەکانی سوپای توركی داگیركه‌ر
٢٤ و ٢٥ی تەمووزدا، ١١ جار گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی له هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ، و ١٠ جار گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و ٦ جار گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی بەهار، جارێكیش گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە مەتینا به گشتی ٢٨ جار به فرۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان کران.
٢٥ی تەمووز گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٧ جار بە ههلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا.
٢٤ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٢٠ گۆڕه‌پانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ جارێک لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆته‌قێنی سوپای توركی داگیرکەر بۆردومان کرا.
هه‌رێمه‌كانی زاپ، شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ و مه‌تینا دەیان جار تۆپباران کران.
ژ.ن