هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلا، كه‌ رۆژی ٢٥ی ته‌مووز له‌ زاپ شه‌هیدبوون ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، "هاوڕێیانمان ڕۆبین و یڵدز به‌ ڕۆحێكی گیانبازی له‌ دژی داگیركه‌ران شه‌ڕیان كرد و به‌رخۆدانی ئه‌وان هه‌میشه‌ ڕێگای به‌رده‌ممان ڕووناك ده‌كاته‌وه‌".

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ناسنامه‌ی دوو گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ڕۆژی ٢٥ی ته‌مووز له‌ زاپ شه‌هیدبوون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:

"سوپای توركی داگیركه‌ر ساڵی ٢٠٢٢ هێرشی كرده‌ سه‌ر هه‌رێمی شه‌هید ده‌لیلی ڕۆژئاوای زاپ. هێزه‌كانمان به‌ پێشه‌نگایه‌تی یه‌ژاستار، به‌ به‌رخۆدانێكی مێژوویی شكۆمه‌ندانه‌ خۆڕاگرایان كرد. داگیركه‌ران كه‌ نه‌یانتوانی ئیراده‌ی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان تێكبشكێنن، بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ چه‌په‌ڵه‌كانیان، هانای بۆ هه‌موو جۆره‌ ته‌كنیكێك برد، به‌ڵام شكستی هێناو و له‌ هه‌رێمه‌كه‌ كشایه‌وه‌. ٢٠ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠٢٣، داگیركه‌ران جارێكی دیكه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی، هاوڕێ شه‌ڕڤانه‌كانی گیانباز، جارێكی دیكه‌ گورزی قورسیان له‌ داگیركه‌ران وه‌شاند. جه‌نگاوه‌رانی گیانبازی په‌ژاستار رۆبین و یڵدز كه‌ ڕێگه‌یان نه‌دا داگیركه‌ران بچنه‌ نێو گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی، به‌هۆی هێرشی داگیركه‌ران شه‌هید بوون.

هاوڕێ بژارده‌كانی هێڵی گیانبازی و فیداكاری، رۆبین و یڵدز  كه‌ بیردۆزی ئازادی ژنان، كه‌ له‌لایه‌ن ڕێبه‌ر ئاپۆوه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ به‌ره‌وپێش برد، له‌ ژیانی خۆیاندا ئاوێته‌ ڕۆح و گیانیان كرد و به‌ گوێره‌ی ئه‌وه‌ ژیان، بوونه‌ نموونه‌ی به‌رجسته‌ی ڕاستی ژنان له‌ هێڵی په‌كه‌كه‌ و پاژك دا و سه‌رله‌نوێ خۆیان ئافرانده‌وه‌. ڕه‌نجی هاوڕێیانمان له‌ به‌رگریكردن له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی جودی زۆر گه‌وره‌یه‌، ئه‌وان یه‌كه‌م گورزیان له‌ داگیركه‌ران وه‌شاند و ڕێگه‌یان نه‌دا پێشڕه‌وی بكه‌ن. به‌ به‌رخۆدانی هاوڕێیانمان رۆبین و یڵدز كه‌ به‌ هه‌ڵوێست و رۆحی گیانبازانه‌ هه‌ڵیاده‌كوتایه‌ سه‌ر داگیركه‌ران، هه‌میشه‌ ڕێگه‌ی به‌رده‌ممان ڕووناك ده‌بێت.

سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزمان، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێمان رۆبین و یڵدز ده‌كه‌ین، كه‌ جه‌نگاوه‌رانی گیانبازی ئاپۆیین ، جارێكی دیكه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین، كه‌ ئه‌و میراتی به‌رخۆدانه‌ مێژوویه‌یی هاڕێیانمان به‌ سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین.

ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌مجۆره‌یه‌:

ناسناو: ڕۆبین ئاڤه‌نت

ناو و پاشناو: سیدار ئه‌ڕۆڵ

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک - باوک: کیمه‌ت - ره‌شید

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ / زاپ

 

ناسناوی: یڵدز شاهین بۆتان

ناو و پاشناو: رۆناهی قارح

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

دایک - باوک: زه‌رگا - بیلال

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣ / زاپ

ژ.ن