هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی شه‌هیدانی كاتۆ مارینۆسی ئاشكرا كرد

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ كاتۆ مارینۆس شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند، "ئه‌و هاوڕێیانه‌مان وه‌ك مه‌شخه‌ڵ رێگه‌ی ئێمه‌ له‌ تێكۆشانی ئازادی رووناك ده‌كه‌نه‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌، "گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان وه‌ك هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی تێكۆشانی ئازادیمان له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌ گیانبازی گه‌وره‌وه‌ بۆ داهاتووی شكۆمه‌ندانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌ بێ پسانه‌وه‌كانی دوژمن كه‌ حه‌وت ساڵه‌ به‌رده‌وامن، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به‌رخودانێكی داستانی و نه‌به‌ردانه‌ ده‌كه‌ن و پلانه‌كانی دوژمن بۆ له‌ناوبردن پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێك له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن سازش له‌ سه‌ر ئیراده‌ و هه‌ڵوێستی خۆیان ناكه‌ن و دوژمنیان خستووه‌ته‌ ناو ته‌نگه‌زارییه‌كی گه‌وره‌. ئه‌و به‌رخودانه‌ داستانیه‌ كه‌ ده‌رگای به‌ڕووی داهاتوویه‌كی شكۆمه‌ندانه‌و ئازادی گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته‌وه‌، بێگومان له‌ سایه‌ی گیانبازی گه‌وره‌ی شه‌هیدانی قاره‌مانمان ده‌سته‌به‌ر بووه‌.

هاوڕێیانمان ماسیرۆ، رۆژهات، كاوا و رۆسیدا له‌ وان به‌ گیانبازی گه‌وره‌ گورزی دژواریان له‌ دوژمن وه‌شاند. ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا پێدارییان له‌سه‌ر ئازادی نواند، له‌ ٨ی ئابی ٢٠٢٢ له‌ گۆڕه‌پانی كاتۆ مارینۆس له‌ ئه‌نجامی هێرشی دوژمندا شه‌هیدبوون.

ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان له‌ تێكۆشانی ئازادی گه‌له‌كه‌ماندا وه‌ك مه‌شخه‌ڵ رێگای ئێمه‌یان رووناك كرده‌وه‌. به‌و په‌یمانه‌ی كه‌ تێكۆشانی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان سه‌رده‌خه‌ین، ئێمه‌ سه‌رخۆشی له‌ بنه‌ماڵی به‌نرخی هاوڕێیانمان ماسیرۆ، رۆژهات، كاوه‌ و رۆسیدا و ته‌واوی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین.

زانیاری له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: ماسیرۆ ده‌نیز جودی                       

ناو و پاشناو: زیاده‌دین ئۆنات

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك: قیمه‌ت- نوسره‌ت

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢/ وان

ناسناو: رۆژهات كورتای

ناو و پاشناو: ره‌مه‌زان یاشڵ

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك: ره‌زبار- نوره‌دین

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢/ وان

ناسناو: كاوه‌ ئه‌ڤریم

ناو و پاشناو: كایا موسالو

شوێنی له‌دایكبوون: خۆی

ناوی دایك- باوك: گوڵچین - به‌هجه‌ت

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢/ وان

ناسناو: رۆسیتا دیجله‌

ناو و پاشناو: زیلان دومان

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك: ره‌مزیه‌- عه‌لی

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٢/ وان

هـ . ب