هه‌په‌گه‌: رێگه‌یان به‌ داگیركاری و پاكتاوكاری نه‌دا

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٥ شه‌هیدی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "له‌ باكوری كوردستان چه‌ندین چالاكیان له‌ دژی دوژمن ئه‌نجامداوه‌ و نیشانیانداوه‌ كه‌ هه‌رگیز رێگه‌ به‌ داگیركاری و سیاسه‌تی له‌ناوبردن ناده‌ن.

له‌ راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا به‌م جۆره‌ هاتووه‌:

"له‌ دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ له‌ باكوری كوردستان، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه‌ هێزی خۆپاراستنی گه‌له‌كه‌مانن، له‌ ناو هه‌لومه‌رجی زۆر دژواردا ئه‌ركی مێژوویی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و كاتێك پێویست بكات له‌خۆبوردووانه‌ به‌ره‌و شه‌هیدبوون ده‌چن. هاوڕێیانمان ژیندا، جاندا و ئێریشیش له‌ شه‌ڕی خاوه‌نداریمان له‌ شكۆی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك جه‌نگاوه‌رانی پێشه‌نگ له‌ ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له‌ دۆڵی ئانیتۆس له‌ هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و له‌ شه‌ڕدا به‌ قاره‌مانێتیه‌وه‌ خۆڕاگرییان كرد و شه‌هیدبوون.

زانیاری له‌ سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: ژیندا جودی

ناو و پاشناو: ژیان كۆنور

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك- باوك: فاتمه‌- تاهیر

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ وان

 

 

ناسناو: جاندا وه‌ڵات

ناو و پاشناو: جانان ئۆزده‌میر

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك:

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ وان

ناسناو: ئێریش رزگار كاتۆ

ناو و پاشناو: شه‌عبان یورگون

شوێنی له‌دایكبوون:  جۆله‌مێرگ

ناوی دایك- باوك: زه‌ینه‌ب - ره‌مه‌زان

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢/ وان

رۆژبوون و ساسۆن تێكه‌ڵ به‌ كاروانی نه‌مران بوون

باكوری كوردستان وه‌ك ئه‌و خاكه‌ی یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی تێكۆشانی ئازادی ئێمه‌ی تێدا هه‌ڵگیراوه‌ و گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ تێكۆشاندا یه‌كی گرت، سه‌رهه‌ڵدانی كرد، له‌ ناو مێژووی به‌رخودانی ئێمه‌دا به‌رده‌وام خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه‌. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان وه‌ك هێزی خۆپاراستنی سه‌ره‌كی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام وه‌ڵامی پێویستیان به‌ هێرشه‌كانی داگیركه‌ران داوه‌ته‌وه‌ و بوونه‌ هێما هه‌ڵوێستی شكۆمه‌ندانه‌ی گه‌له‌كه‌مان. هاوڕێیانمان رۆژبوون و ساسۆن كه‌ له‌ ٢ی ئابی ٢٠٢٢ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر تێكه‌ڵ به‌ كاروانی نه‌مران ببوون، له‌ تێكۆشانی شۆڕشی ئێمه‌دا گیانبازییان كرد، به‌ له‌خۆبوردوویی شه‌ڕیان كرد و بوونه‌ جه‌نگاوه‌رانی نمونه‌یی بۆ رێپێوانی ئێمه‌ له‌سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن.

زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه‌ شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه‌:

                                

ناسناو: رۆژبوون ئامارا

ناو و پاشناو: چیمه‌ن ئاتامان

شوێنی له‌دایكبوون: شڕنه‌خ

ناوی دایك- باوك: گوڵستان عه‌بدولڕه‌حیم

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی ئابی ٢٠٢٢/ كاتۆ

 

 

ناسناو: ساسۆن خه‌لیل

ناو و پاشناو: گۆكهان تۆكتاش

شوێنی له‌دایكبوون: وان

ناوی دایك- باوك: نه‌زیره‌- عزه‌دین

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی ئابی ٢٠٢٢/ كاتۆ

ئێمه‌ سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هاوڕێیانمان ژیندا، جاندا، ئێریش، رۆژبوون و ساسۆن ده‌كه‌ین كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ باكوری كوردستان مانه‌وه‌ و له‌ دژی دوژمن چه‌ندین چالاكیان كرد، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌ گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستانمان ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ تێكۆشانی هاوڕێیانمان به‌ سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین".

هـ . ب