هه‌په‌گه یادی ٣ شه‌هیدی كرده‌وه
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه له كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هیدببوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه یادی ٣ گه‌ریلای كرده‌وه كه له كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هیدببوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، " ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ردا بۆ سه‌ر ههێمهكانی پاراستنی مه‌دیا، هاوڕێیانمان مه‌زده‌ك، ئارام و بۆتان تا دوا هه‌ناسه‌یان به قاره‌مانێتی شه‌ڕیان كرد، ده‌ستیان له داواكاری ئازادی و باوه‌ڕبوون به سه‌ركه‌وتن هه‌ڵنه‌گرت و شه‌هید بوون".
راگهیهنراوهكه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامه، "ئه‌و هاوڕێ قاره‌مانانه‌مان له پێناو ژیانی شكۆمه‌ندانه‌ی گه‌له‌كه‌مان بێ وچان تێكۆشانیان كرد و به‌ره‌و شه‌هیدبوون هه‌نگاویان نا. له ساڵیادی شه‌هیدبوونیاندا ئێمه ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان به‌ڕێزه‌وه یاد ده‌كه‌ینه‌وه و په‌یمانی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، كه به دڵنیاییه‌وه ئامانجی 'رێبه‌رایه‌تی ئازاد، كوردستانی ئازاد'ی ئه‌وان بهێنینه‌دی.
زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هید بوون:
نازناو: مه‌زده‌ك كوردستان
ناو و پاشناو: رامین زهندپور
شوێنی له‌دایكبوون: سنه
ناوی دایك - باوك: شاناز- سدیق
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
****
نازناو: ئارام رێناس
ناو و پاشناو: نایف ئه‌ڵماس
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك - باوك: جه‌میله – محه‌مه‌د مه‌عسوم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
****
نازناو: بۆتان گه‌ڤه‌ر
ناو و پاشناو: هه‌مزه سه‌لیم
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك - باوك: زوموڕود - تاهیر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦ / هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
هاوڕێیانمان مه‌زده‌ك، ئارام و بۆتان به تێكۆشانیان له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانێتی هیوای سه‌ركه‌وتن و باوه‌ڕ به ئازادی گه‌له‌كه‌مانیان به به‌رده‌وامی به‌هێزكرد. له‌سه‌ره‌تادا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هێژای ئه‌و هاوڕێیانه‌مان و سه‌رجه‌م گه‌له وڵاتپارێزهكهمان له كوردستان ده‌كه‌ین".
ژ.ت