هه‌په‌گه یادی شه‌هید چه‌كدار شۆڕشی به‌رز ڕاگرت
هه‌په‌گه یادی چه‌كدار شۆڕشی كرده‌وه، كه ساڵی ٢٠٢٠ له بۆتان شه‌هید بووه و ڕایگه‌یاند، "بوو به قاره‌مانێك، كه له نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانێتی ڕێیكرد".
هه‌په‌گه یادی چه‌كدار شۆڕشی كرده‌وه، كه ساڵی ٢٠٢٠ له بۆتان شه‌هید بووه و ڕایگه‌یاند، "بوو به قاره‌مانێك، كه له نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانێتی ڕێیكرد".
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا یادی شه‌هیدی فه‌رمانده، چه‌كدار شۆڕشی به‌رز ڕاگرت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه به‌مجۆره‌یه:
"یه‌كێك له فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، هاوڕێمان چه‌كدار شۆڕش، مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٠ له بۆتان شه‌هید بوو. هاوڕێمان چه‌كدار كه له نێو ١٤ ساڵی گه‌ریلایه‌تی خۆیدا مۆری له سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كان دا و له زۆرێك له گۆڕه‌پانه‌كانی وڵاتمان كوردستان تێكۆشانی كرد، بووه یه‌كێك له جه‌نگاوه‌رانی نموونه‌یی فه‌لسه‌فه‌ی ئاپۆیی. به كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر و ژیانێكی ده‌روێش ئاسا له پێناو ئازادی گه‌له‌كه‌مان بۆ ساتێكیش نه‌وه‌ستا، خه‌باتی كرد و بوو به یه‌كێك له فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كانی گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك. هاوڕێمان چه‌كدار له قه‌ڵاڕه‌ش ده‌ستی به گه‌ریلایه‌تی كرد و له لوتكه‌كانی زاگرۆس تا ده‌شته به‌هه‌شت ئاساكانی بۆتان بێ وچان گه‌ریلایه‌تی كرد، به وزه‌یه‌كی بێ كۆتایی، داخوازی ئازادی له نێو دڵیدا هه‌موو كات به‌هێزتر كرد و به‌و شێوه‌یه تێكۆشانی كرد. بووه قاره‌مانێك كه له نێو خه‌ڵكی ناوچه‌ی شاخ، له عه‌شیره‌تی خه‌لیلان هه‌ڵكه‌وت و له نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵی قاره‌مانێتی ڕێیكرد.
به‌و خۆشه‌ویستیه زۆره‌ی كه له نێو دڵیدا بۆ ئازادی هەیبوو، به گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی، هاوڕێمان چه‌كدار شۆڕش بووه فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا و بوێر. له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا به ڕێز و پێزانییه‌وه یادی ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی، خه‌ڵكی وڵاتپارێزی ناوچه‌ی شاخ، عه‌شیره‌تی خه‌لیلان و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدانمان، تێكۆشانیان بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن.
زانیاری له‌باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێمان چه‌كدار شۆڕش به‌مجۆره‌یه:
ناسناو: چه‌كدار شۆڕش
ناو پاشناو: هاڕون ئیتاح
شوێنی له‌دایكبوون: وان
دایك- باوك: حه‌لیمه-سه‌یفه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ته‌مووزی ٢٠٢٠/ بۆتان
ژ.ن