هەڵکوتانە سەر کۆمەڵە کولتورییەکان: ژمارەیەک زۆر هونەرمەند دەستگیرکران

لە ئامەد، مێردین و ئێلیح هەڵیانکوتایە سەر ناوەندە کولتورییەکان و چەندین هونەرمەند دەستگیرکران.

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە ٢١ ناوچە، کە لە ئامەد دەستیپێکرد لانیکەم ١١٠ کەس دەستگیرکران. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر شانۆی شار لە ئامەد، کۆمەڵی کولتور و هونەری دیجلە، کۆمەڵەی کولتور و هونەری مێزۆپۆتامیا لە مێردین و ناوەندی کولتوری بەهار لە ئێلیح. لە کاتی هەڵکوتانەسەردا دەرگای ئەو کۆمەڵە کولتوریانە شکێندران و چەندین خەباتکاری کۆمەڵەکان و هونەرمەندان دەستگیرکران.

ناوی هەندێک کەس کە دەستگیرکران بەم جۆرەیە: دەڤریم دەمیر، یاڤوز ئاککوز، ئەلوان کۆچەر یەڵدرم، ئۆزجان ئاتەش، سەنا ئۆزبەی، شاهپەری ئاڵپهان بایهان، سەعدەدین ئینال، کیبار سوڤاری، وەڵات ئەرسین، کەڤە چەلی و مەسعود باسکین.

هـ . ب