هەڵکوتانەسەرەکانی پۆلیس شەرمەزارکران: ناتوانن کوردان بێدەنگ بکەن

هەڵکوتانەسەری مەد-دەر و کتێبخانەی پایزی پەرتووک لە ئامەد شەرمەزارکران و پەیامی: "ئێوە ناتوانن کوردان بێدەنگ بکەن."درا.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داوکاری گشتی کۆمارییدا کە لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستپێکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرا بەسەر کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کلتوری میزۆپۆتامیا (مەدە-دەر)، ناوەندی زمان و هونەری ئانکای بۆ کاری هونەری و پەروەردەی زمان و کتێبخانەی پایزی پەرتووک. بە بڕیاری دادگای سزای سوڵحی ئامەد دەستبەسەر چەندین کتێب، گۆڤار، ڕۆژنامە و ئامێرە دیجیتاڵییەکانی کۆمەڵەکە و پەرتووکخانەکە گیرا و بەلایەنی کەمەوە ٢٢ کەس دەستبەسەرکران، بۆ شەرمەزارکردنی هەڵکوتان و دەستبەسەرداگرتنەکانی پۆلیس، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین دامەزراوەی مەدەنی و پارتی سیاسی و چەندین کەسی دیکە بە پێشەنگایەتی مەد-دەر لە پێش بینای کۆمەڵەکە ڕاگەیاندراوێکی شەمەرزاکردن خوێندرایەوە.

لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا هاوسەرۆکی بەدەپەی بازنەی ئامەد، سوڵتان یارای قسەیکرد و جەختی لەوەکردەوە وێڕای هەموو هێرشەکان گەلی کورد دەستبەرداری هەبوونی خۆی نابێت و وتی: "هەموو شتێک بەسەر گەلی کورددا هێنراوە، بەڵام گەلی کورد دەستبەرداری هەبوونی خۆی نابێت. با هەمووان باش بزانن گەلی کورد بە زمان و ناسنامەی خۆیەوە بوونی هەیە."

'هێرشەکان درێژکراوەی گۆشەگیریین'

لە بەردەوامیدا یارای ئاماژەی بەوەدا ئەنجامدانی ئەم هێرشانە درێژکراوەی سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵین و وتی: "دەیانەوێت لە کەسایەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجاندا گەلی کورد بێدەنگ بکەن، بەڵام هەرگیز ناتوانن کوردان بێدەنگ بکەن."

دواتر خەباتکاری مەد-دەر محەمەد ئاسەنا لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنەکاندا چەندین خەباتکاری ناوەندەکە دەستگیرکراون و وتی: "زۆر باش دەزانین ئامانجی ئەم هێرشانە لە دژی بوونی زمان، کولتور و ناسنامەی کوردە. وەک هەموو هێرشەکانی دیکە، درێژکراوەی گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە."

'هەرگیز سەردانانەوێنین'

هەر لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا سەرحەد ئەرەن قسەیکرد و وتی: " ئێوە هێرشی سەر هەبوون و ژیانی کوردان دەکەن. بۆیە ئێمەیش زمانی خۆمان دەپارێزیین. ئێوە ناتوانن هێرشی سەر کوردان و زمانی کوردی بکەن. تاوەکو زمانی کوردی لە دەستوری بنەڕەتیدا جێگەی خۆی نەگرێت، بێدەنگ نابین و تێدەکۆشانی زمانی و کولتوری خۆمان بەردەوام دەکەین و دەیگەنین بە ئەنجام، با باش بزانن سەدەیەکە سەرمان دانەنواندووە و هەرگیرزیش داینانەوێنین."

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتاییهات. دواتر ڕاگەیاندرا سەبارەت بە شەرمەزاکردنی دەستبەسەرداگرتنی مەد-دەر کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی شێخ سەعید ڕاگەیاندراوێک دەخوێندرێتەوە.