"هەڵمەتی ١٥ی ئاب بووە دەنگی ژنانی ئازادیخواز"

دڵژین ڕوکن و نودا چەکدار، گەریلاکانی یەژا ستار پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەیان کرد و ڕایانگەیاند، یەکەم فیشەک، کە هەڤاڵ عەگید، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ تەقاندی، بووە دەنگی ژنانی ئازادیخواز.

گەریلاکانی پەکەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە، یادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرزڕادەگرن. دڵژین ڕوکن و نودا چەکدار لە گەریلاکانی یەژا ستار، باسیان لە کاریگەرییەکانی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کرد.

دڵژین ڕوکن ڕایگەیاند، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب دەکەن و وتی: "سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەرایەتی، گەلی وڵاتپارێزمان، هەڤاڵانی نێو زیندانەکان و هاڤاڵانی سەر چیاکان دەکەم، کە لە پێناو شۆڕش قوربانی دەدەن. هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ ئێمە جەژنێکە. بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ عەگید، لە دهێ یەکەم فیشەک تەقێنرا و یەکەم چالاکی ئەنجامدرا. ئەو یەکەم فیشەکە کە لەلایەن گەریلاوە تەقێنرا، دەنگی هاوڕێیانمان لە زیندانەکاندا بوو، دەنگی مەزڵوم، خەیری و کەمال بوو، دەنگی ژنانی ئازادیخواز لە کوردستان بوو. خەڵکی کوردستان بێ ترس گوێیان لەو دەنگە بوو.

دڵژین ڕوکن وتیشی: بە ڕۆحی ١٥ی ئاب، بەو هێزەی لە ڕێبەرایەتی، هاوڕێیان و شەهیدانمان وەریدەگرین، لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە هیوا و خۆڕاگرییەکی گەورەوە، لە دژی سوپای تورکی فاشیست شەڕ دەکەین. لە زۆر ناوچەی کوردستان، گەریلا لە پێناو ئازادیدا لەو شەڕە بەردەوامە. گەورەترین ئامانجمان بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرەکەمانە، باوەڕمان بە گەیشتن بەو ئامانجە هەیە. چونکە بڕوا و ئیرادەمان گەورەیە. هیچ هێزێک ناتوانێت لە دژی ئیرادەی ئازاد بوەستێتەوە. گەریلاکانی کوردستان ڕۆژانە چالاکی ئەنجام دەدەن و زۆرجاریش زانیاری لەبارەی ئەو چالاکییانە بۆ ڕایگشتی بڵاو دەکەنەوە. بڕیار و پێداگریمان زۆر گەورەیە؛ سەربازە تورکە فاشیستەکانی لە چیاکانی کوردستان نەمێنن. یان بکشێنەوە یان بمرن. سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".

ڕۆحێکی نوێ لە کوردستان ئافرێنرا

نودا چەکدار لە گەریلاکانی یەژا ستار جەختی لە گرنگی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کردەوە و وتی: "ئایدۆلۆژیای ڕێبەرمان و هەڵمەتی ١٥ی ئاب، ڕۆحێکی نوێی لە کوردستان ئافراند، ئەو ڕۆحە هێمای گەشتر بوونی ئیرادەی ئازادە. لە ڕاستیدا ئەو ڕۆحە نیشانەی ڕۆحی ١٤ی تەمووزە. سوپای تورکی فاشیست هەموو کات بە بەکارهێنانی شەڕی دەروونی و تەکنیکی، هەوڵی لەناوبردنی گەریلاکانی کوردستان دەدا، بەڵام بە ئامانجەکەی ناگات، چونکە خەڵکی کوردستان هەستیان بە هێزی و ئیرادەی خۆیان کردوە. هیچ هێزێک ناتوانێت ئەو ڕۆحە لەناو ببات. گەریلاکانی کوردستان ڕاستی سوپا و دەوڵەتی تورکی فاشیستیان نیشان دا، دەوڵەتی تورک کە بەتەواوی ئابووری خۆی لە شەڕدا بەکارهێناوە، لەم شەڕەدا ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. پەکەکە بووەتە هیوا گەلانی چەوساوەی جیهان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ئیرادەیەکی گەورەوە شەڕ دەکەن. ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە کە لەم شەڕەدا سەردەکەوین".

ژ.ن