'هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕێگایەکی ڕووناکی بە گەلی کورد نیشان دا'
زیلان ئایدن، گەریلای یەژاستار و سەیدۆ دەستینا گەریلای هەپەگە، پیرۆزبای 15ی ئاب، جەژنی ژیانەوەیان کرد و ڕایانگەیاند، "هەڵمەتی 15ی ئاب ڕێگایەکی رووناکی بە گەلی کورد نیشان دا".
زیلان ئایدن، گەریلای یەژاستار و سەیدۆ دەستینا گەریلای هەپەگە، پیرۆزبای 15ی ئاب، جەژنی ژیانەوەیان کرد و ڕایانگەیاند، "هەڵمەتی 15ی ئاب ڕێگایەکی رووناکی بە گەلی کورد نیشان دا".
زیلان ئایدن، گەریلای یەژاستار و سەیدۆ دەستینا گەریلای هەپەگە، بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەیان کرد.
زیلان ئایدن، گەریلای یەژا ستار بە پیرۆزبایی کردنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەستیپێکرد و وتی: "ئەمڕۆ بە ڕۆحی هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان دژی دوژمنی داگیرکەر شەڕ دەکەن".
زیلان ئایدن جەختیشیکردەوە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، هیچ کاتێک لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک سەریان دانەنواندووە و وتی: "لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلا، تێکۆشانی گەلی گیانبازمان زۆر گرنگە. گەلەکەمان خاوەنداری لە گەریلا بکەن، کە دژی داگیرکەران شەڕ دەکات و قوربانی دەدات. جارێکی دیکە پیرۆزبایی ١٥ ئاب دەکەین، کە جەژنی ژیانەوەی گەلی کوردە".
"هەڵوێستی سەرۆک ئاپۆ بۆ خۆمان بەبنەما دەگرین"
هەڵمەتی ١٥ی ئاب، بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی تێکۆشان و بەرخۆدانمان گەشتر بکەین و دژی ملکەچبوون بوەستینەوە. هێرشەکان هەرچەندە دژوارتر بن با ببن، چەند چەکی کیمیایی بەکاربهێنرێن، هەرگیز هەنگاوێک ناکشێینەوە. ٤٠ ساڵە تێکۆشان دەکەین، ٤٠ ساڵی دیکەش تێکۆشان دەکەین. وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ئەو هێڵی میراتەی لە هاوڕێیانمان عەگید، زیلان و بێریتان پێمان گەیشتووە بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین و ئەو ڕێچکەیە دەگرینەبەر. ڕۆژ بە ڕۆژ بەرخۆدانمان گەشتر دەکەین. ئێستادا لە هەموو گۆڕەپانەکانی کوردستان، ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لەناوبردنی گەریلا بەردەوامە. با گەلەکەمان بزانێت، کە ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە دەستبەرداری تێکۆشانیان نابن. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا تێچووی قورس و بەهای گەورەمان دا. زۆرێک لە هاوڕێ قارەمانەکانمان تا دوا فیشەک خۆڕاگریان کرد و شەهید بوون. بەو بۆنەشەوە جارێکی تر بە ڕێزەوە یادی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەمەوە. بەڵێنەکەمان دووپات دەکەینەوە، کە شایستەی میراتی بەرخۆدانیان بین. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین.
"تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە"
سەیدۆ دەستینا، گەریلای هەپەگە ڕایگەیاند، هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ گەلانی چەوساوە و ئازادیخواز زۆر گرنگە و وتی: "هەڵمەتی ١٥ی ئاب ڕێگایەکی ڕووناکی نیشانداین. هەڤاڵ عەگید دوای هەڵمەتی ١٥ی ئاب نیشانیداین، کە چۆن گەلی کورد دەتوانێت خۆی لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک و داگیرکەران بپارێزێت. گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی لە ساڵی ١٩٨٤ەوە لەسەر ئەو هێڵە دەڕۆن. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک، بەرخۆدانێکی گەورە بەرێوەدەچێت. دوژمن هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرباری تەکنیک و تەکنۆلۆژیای، ناتوانێت هەنگاوێک بەرەوپێش بنێت. گەریلا لەم تێکۆشانەیدا پشت بە هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەبەستێت. چی دەبێت با ببێت، ئێمە تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین و تۆڵەی شەهدانمان دەکەینەوە."
ژ.ن