هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

هەموو شوێنکی ئەردیش بووە بە ژێر قوڕ و لیتەى قەیومەکەى ئاکەپەوە

ئەردیش لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە گەورەترین ناوچەی وانە و شارەوانییەکەى لەلایەن ئاکەپە و دەوڵەتی تورکەوە زەوتکراوە و کردوویانە بە گوندێکی گەورە. ناوەندی شارەکە و گەڕەکەکانی، رێگاکان و شەقامەکانی بوون بە ژێر قوڕ و لیتە و تاسەوە.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٩دا هەدەپە یەک لەسەر یەک لە ئەردیش سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بەڵام ئاکەپە دووجار شارەوانیی ئەردیشی لە گەل زەوتکرد و دەستی بەسەردا کرد و قەیومی بەسەردا داسەپاند.

 لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩ ئاکەپە و دەوڵەتی تورک دیسانەوە لە  ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا دەستیان بەسەر شارەوانیی ئەردیش دا گرتەوە و قەیومێکیان بەسەردا داسەپاند. قەیومە داسەپاوەکەى ئەردیش هەموو کارەکانی شارەوانیی بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگرت. لە ناوەندی شار و گەڕەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەش ناکرێن، شوستەکان بەردڕێژ ناکرێن و رێگاکان و کۆڵانەکان ماوەی چەند ساڵە قیرتاو نەکراون.

ئەردیش ماوەی سێ ساڵە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو قەیومە داسەپێنراوەدایە، شەقام و ڕێگاکان بوون بە ژێر قوڕ و لیتەوە و تاسەى گەورە گەورە لە رێگاکاندا دروستبوون. ئەردیش گەورەترین ناوچەی سەرحەدە، بەڵام بەهۆی رق و تووڕەیی نوری محەمەد بەی ئۆغڵوی قەیومی داسەپێنراوەوە، هەموو شوێنێکی ئەردیش بووە بە چاڵ و تاسە.

لە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٦دا قەیومی پێشووتری ئاکەپە گەراج و گۆڕەپانەکانی شارەوانی، حەفارە و شۆفڵەکانی فرۆشت. محەمەد شیرین یاشار قەیومی داسەپاوی ئەو کاتەى ئاکەپە سەدان دوکانی شارەوانی و چەندین حەفارە و شۆفڵی شارەوانییەکەى فرۆشت و دوای ماوەیەکش شارەوانیی خستە ژێر قەرزی ٥٠٠ ملیۆن لیرەوە.

گەورەترین گەڕەکەکانی ئەردیش بریتین لە یەشیل ئۆڤا و ساڵحیە، بەڵام ئەو دوو گەڕەکە وەک گۆرەپانی شەڕیان لێهاتووە و هەمووی بووە چاڵ و تاسەر. بەهۆی چاڵ و تاسە و قوڕ و لیتەى سەر ڕێگاکان، نە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن هاتوچۆ بە رێگاکاندا بکەن و نە هاووڵاتیانیش دەتوانن پیاسەیەکیان تیادا بکەن.

ژ.ت