هەپەگە: ١١ داگیرکەر سزا دران، ١٥ داگیرکەریش بریندار بوون

هەپەگە ڕایگەیاند، "بۆ بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندە ئاخین مووش و ئەو ھاورێیانەی لەگەڵیدا شەهید بوون، چەندین چالاکیی ئەنجامدران. لەو چالاکییانەدا ١١ داگیرکەر سزا دران و ١٥ داگیرکەریش بریندار بوون. خێمەیەک و ٢ کامێرای چاودێری لەناوبران و گورز لە ١١ سەنگەردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، "گەریلا بۆ بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندەی گیاباز، ھاوڕێ ئاخین مووش کە بە قارەمانێتی و شۆڕشگێڕی شکۆمەندی، ئەفسانەی نووسیوە و ئەو ھاوڕێیانەی کە لەگەڵیدا شەهید بوون، چەندین چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا، ١١ داگیرکەر سزا دران، ١٥ داگیرکەریش بریندار بوون. هەروەها خێمەیەک، چەندین ئامێر و کەلوپەلی سەربازی و ٢ کامێرای چاودێری لەناوبران و گورز لە ١١ سەنگەر وەشێندرا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وردەکاری چالاکییەکان بەمجۆرە خراوەتەڕوو:

"ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:٥٠، ٠٧:٢٠، ٠٨:١٥، ٠٩:٤٠، ١٣:٢٠، ١٣:٤٠، ١٤:٠٠، ١٦:٤٠ ​​و ١٨:٠٠، لە دژی داگیرکەران کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی جێگیر بوون، بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا و گورز لە ١١ سەنگەر وەشێندرا. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدران.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، داگیرکەران بە نیشانەشکێنی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی شاخی ئامێدی، بە نیشانشکێن کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تیكشکێندرا.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٠٠ و ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس و نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران و سەنگەرەکانیان کرانە ئامانج. خێمەیەکی داگیرکەران بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج. خێمەکە کە ئاگری گرت، ھەموو کەلوپەلە سەربازییەکانی ناوی لەناوچوو. لەو چالاکییەدا ٨ داگیرکەر سزا دران و ١٥ داگیرکەریش بریندار بوون.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:١٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست پێشڕەوی بکەن، چالاکییەک بە نارنجۆک و چەکی سوک ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. تەرمی داگیرکەرێک کە ناوی مستەفایە بۆ ماوەیەک لەژێر دەستی تیمەکانماندا بوو.

٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی شاخی ئامێدی، بە نیشانەشکێن کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا.

٢٣ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر ٠٤:٠٠ بۆ ٠٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەردەمی شاخی ئامێدی، هێزەکانمان ١٥ جار لە جموجۆڵی ھەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست.

ھەرێمی خواکورک؛

٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:١٥، لە شاخی شەھید دەروێش، هێزەکانی یەژا ستارمان بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج.

هەرێمی مەتینا؛

٢٣ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر ٠٠:١٠ بۆ ٠١:٠٠، لە ھەرێمی مەتینا دوو جار ھێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکان ھاتنە دەست.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٢ی ئەیلول، دەورووبەری ڕووباری زاپ ٢ جار، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار، سنین، شاخی شەهید شەریف و دەورووبەری ئاوی لۆلان لە ھەرێمی خواکورک ٧ جار؛ بە گشتی ١١ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.

٢٢ی ئەیلول، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و ھەرێمی مەتینا لەلایەن هەلیکۆپتەر ھێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن