هەپەگە: ١٤ داگیرکەر سزادران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا _نوێکرایەوە -

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشەکانیان تێکشکاندووە و وتی، " لە چالاکی هێزەکانمان ١٤ داگیرکەر سزادراون و داگیرکەرێک بریندار بووە. هەروەها سەنگەرێک لەناوبراوە، گورز لە هەلیکۆپتەرێک و درۆنێک دراوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕی نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" هێزەکانمان بە شێوەی تیمی گەریلای گەڕۆک گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک دەدەن. سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر هێزەکانمان کە بەرخۆدانێکی مێژوویی پیشان دەدەن، ناتوانن پێشڕەوی بکەن. سوپای داگیرکەری تورک چەکی کیمایی بەکاردەهێنێت و تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. لە گەڵ هەموو شێوەکانی شەڕی قێزەونی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە رۆحێکی فیدایی دەجووڵێنەوە و بە ڕێنمایی سەرفرازی رۆژ بە رۆژ بەرخۆدانی مێژوویی گەش دەکەن.

لە چالاکی هێزەکانماندا ١٤ داگیرکەر سزادراون و داگیرکەرێک بریندار بوو، سەنگەرێک رووخێنراوە و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی شەڕ و درۆنێک وەشێنراوە.

چالاکی هێزەکانمان بەم شێوەیەیە:

لە هەرێمێ ئاڤاشین

لە ٢٣ی نیساندا هێزەکانمان بە تاکتیکی سویقاست لە داگیرکەرانیاندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئاڤاشین. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندارکرا.

لە ٢٤ی نیسان کاتژمێر لەنێوان ١٣:٣٠ و ١٤:٢٠ دا گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بۆردومانکران. داگیرکەران لە هەمانکاتدا کاتژمێر ١٥:٢٠ ویستیان جارێکی دیکە هێرش بکەنەوە. هێزەکانمان دەوری دوژمنیان گرت و لە نزیکەوە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت گۆڕەپانی بەرخۆدانیان بۆردومان کرد.

لە هەرێمی زاپ

لە ٢٤ی نیسان کاتژمیر ١٦:٠٠ هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا لە گردی ئورتێی گردی کارکەر. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٤ی نیسان کاتژمێر ١٧:١٠ و ١٧:٣٠ دا هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەراندا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران و لە چالاکیەکەدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ئامانجەکان پێکران.

لە ٢٤ی نیساندا داگیرکەران ویستیان هێرش بکەنە سەر گردی جوودی. هێزەکانمان بە شێوەی سویقاست لە داگیرکەرانیاندا و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٤ی نیسان کاتژمێر ١٠:٣٠دا هێزەکانمان لە داگیرکەرانیاندا لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە گردی شەهید بەرخۆدان. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک رووخێنرا.

لە ٢٤ی نیساندا هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدان لە کوڕەژارۆ. لە چالاکیەکدا لانیکەم ٢ داگیرکەر سزادران.

لە ٢٤ی نیساندا داگیرکەران هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی وەرخەلێ جێگیر ببن، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ٢٤ی نیساندا کاتژمێر ١٨:٠٠ هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین گورزیان لە درۆنێکدا.

لە ٢٤ی نیساندا داگیرکەران ویستیان لە مامڕەشۆ و کوڕەژارۆ جێگیر ببن و هێزەکانمان چالاکیان کرد و ٢ داگیرکەری سزادران.

لە ٢٤ی نیسان کاتژمیر ٢٠:٤٠ هەلیکۆپتەرەکانی شەڕ ویستیان گردی رووبار بۆردومان بکەن، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا و گورز لە دانەیەکیان وەشێنرا.

٢٤ی نیسان سەنگەرەکانی گردی ئورتێ، شەهید جوودی، شەهید بەرخۆدان و شەهید هاوڕێ ١٩ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومانکران.

٢٤ی نیسان گۆڕەپانی شەهید بەرخۆدان، ئەشکەوتی برینداران و شەهید شاهین ١١ جار بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر بۆردومان کران و لە بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکران. لە هەمانکاتدا گۆڕەپانی چەمچۆ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.

لە ٢٤ و ٢٥ی نیساندا گۆڕەپانەکانی گردی جودی، گردی ئێف ئێم لە زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا و بە هاوەن و ئبۆسیش لەسەر سنورەوە ٧ جار تۆپبارانکرا. لە هەمانکاتدا گۆڕەپانەکانی گۆلکا و گردی هەکاری مەتینا ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران."

ف.ق