هەپەگە: ١٧ سەربازی تورکیای داگیرکەر سزادران

چالاکیەکانی هەپەگە و یەژا ستار هەر دێت زیاتر دەبن. لە چالاکیەکانی ئەو دوایە هەرە کەم ١٧ داگیرکەر سزا دراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاکیەکانی ئەم دوایانە ڕاگیندراوێکی بڵاوکردەوە دەقێ ڕاگیندراوەکە بەم شێوازیە:

" لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی عەگید بۆتاندا:

 سوپای دگیرکەری تورک لە هەرێمی کاتۆ ژیرکای بۆتان کە ناوچەی دەریە بەقێ، دەریە بەرانا و دەریە قاچی کەمینیان دانابوو. هێزەکانمان یەژا ستار ماوێکی درێژ ئەو داگیرکەرانەیان خستە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان و لە ٣-ی تەمووز کاتژمێر ٢٠:٢٠ خولەک لە مەیدانی جاسوسان لە دوو لاوە بە هاوبەشی لە دووژمنیاندا و ٣ داگیرکەر سزادران.

لە ٤-ی تەمووز کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە مەیدانی گارسای  ناوچەی دهێی سێرت، لە دژی ئۆتۆمبێلی سەربازی گولە نەبڕی شێوازی کریپای سوپای داگیرکەری تورک کە بەرەو قەرەقۆلی سەربازی تریانی دەچوو، بە ڕێبازی تەقینەوە چالاکی لە بەرامبەری کرا. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکەی دووژمن بە تەواوتی لە ناوبرا و ١٠ سەربازی داگیرکەر سزادران.

لە چوارچیوەی هەنگاوی جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:

لە ٧-ی تەمووز  کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە چیا زەندورا لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. لەو چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزادران ٢ داگیرکەریی تریش  برینداربوون. لە کاتی چالاکیەکەدا ١ سەنگەری داگیرکەران و ٢ سیستەمی کامیرای سەر گردان تێک شکێنران.

لە چوار چیوەی هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین

لە ٦-ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٠٠ هەلیکۆپتەری هێرش لە هەرێمی گرێ سلێمان کە دەیەویست بۆردوومان بکات، بۆیە ئامانجی هەدەفی هێزەکانمان. هەلێکۆپتەرەکە پێکرا و لە ئەنجامدا  ناچاربوو لە هەرێمەکە دوور بکەوێتەوە.

لە ٧-ی تەمووز کاتژمیر ٠٥:٠٠ لە دژی داگیرکەران کە لە گردی شەهید ئینتیکام کە بەرەو گردی شەهید دژوار دەچوون،  هێزەکانمان بە ڕێبازی نیشان شکێنی چالاکیان لە دژیان کرد،  لە ئەنجامی ئەو چالاکیە داگیرکەرێک سزادرا.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە هەلیکۆپتەر ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ بۆمبە باران دەکات، بە گازی ژەهری هێرش دەکاتە سەر تونێڵەکانی شەڕ لە مەیدانەکانی گری سور و وەرخیلای ئاڤاشین.

زانیاری فراوان لەسەر جموو جۆڵی دووژمن بۆمبەبارانەکانیان  بەم شێوازەیە:

لە ٦-ی تەمووز لە نێوان کاتژمێرەکانی ١٧:٠٠ بۆ ٠١:٠٠لە ناوچەی  دەرارێی هەرێمی مەتینا هەلیکۆپتەر گەڕان و گوندەکانی هرۆری، کەلا قومری، گوندی دەشیشا و کوردینە  بۆردوومان کرد.

لە ٦- تەمووز کاتژمێرەکانی نێوان ٠٠:٠٠ بۆ ٠٠:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لە ناوچەی ستوتی کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە دژی مەیدانی وەرخەلێ فرۆکەی جەنگی بۆروومانی تونێڵەکانی شەڕیان کرد.

لە ٧-ی تەمووز  کاتژمێر ٠٥:٠٠  گوندی مایەی هەرێمی مەتینا بە فرۆکەی شەڕ بۆرودمان کرا .

لە ئەنجامی بۆردومانەکان هێچ زیانێک بە هێزەکانی ئێمە نەگیشتوە."

ڕ،ح