هەپەگە: ٢ سەربازی تورک سزادران

هەپەگە رایگەیاند کە هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ، دوو سەربازی تورکیان سزاداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویكردەوە، گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە لە ئەنجامی چالاكییەكیاندا لە دژی سوپای داگیركەری تورك، دوو سەربازی توركیان سزادا و سەنگەرێک و شوێنێکی حەوانەی سەربازەکانیش تێكشكێنران.

لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی شۆڕشگێڕی بازەكانی زاگرۆسدا، ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە كاتژمێر ٢:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە ناوچەی جیلۆی بچوكی سنووری زاپ، هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە بەهاوبەشی لە داگیركەرانیان دا و لە هێرشی یەكەمدا سەنگەرێكی سوپای داگیركەری تورك خاپوركرا و لە چالاكی قۆڵی دووەمەوە شوێنێکی حەوانەوەی داگیركەران تێكشكێنرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەد لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سەركەوتووەی تیمی گەریلا پرۆفیشناڵەکاندا، دوو داگیركەر سزادران.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە: ڕۆژانی سێ و پێنجی ئەم مانگە، لە ناوچەی مەتینا سوپای داگیركەری تورک بە فڕۆكەی جەنگی و لە بنکەسەربازییەكانی سنوورەوە بۆردومان و تۆپبارانی گردی هەكارییان كرد.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژانی سێ و حەوتی مانگدا، سوپای داگیركەری تورک لە ناوچەی زاپ بناری گردی جودی و گردی ئێف ئێم و گوندی فلەحا و سیدا و چەمچۆ و ڕەنج براخای بە فڕۆكەی جەنگی و لە بنکە سەربازیەكانیانەوە بۆردومان و تۆپبارانكرد.

هەپەگە ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە ڕۆژانی سێ و پێنجی مانگ، ناوچە شاخاوییەکانی کانی سارکێ، گوزێ و چەمرۆبۆتکی و کافیا، لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومانکران، پێنجی مانگیش گوندی شیەی سەر بە دینارتە لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومانکرا.

ف.ق