هەپەگە: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ درۆن خرانە خوارەوە

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانی زاپ چالاکییان ئەنجامدا. لە ئاکامی چالاکییەکەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و ٢ درۆن خرانەخوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ئەم زانیاریانە راگەیەندراون:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٥٦ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار درا و داگیرکەرێک سزادرا.

٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٤٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاردرا. لە چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش برینداربوو.

٨ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٠٠ بە چەکی کەسی ٢ درۆن لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار خرانە خوارەوە. ئەو چالاکییە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

٦، ٧ و ٨ی تشرینی دووەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٦ و ٧ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەهید هاوار، سنین و بەربزن لە هەڕێمی خواکورک ٦ جار، گۆڕەپانەکانی مام نێچیر، مژێ و مێرانێ لە هەڕێمی گارە ٣ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار، گۆڕەپانی شاخی رۆژی هەرێمی قەندیل ٢ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی دەرگەلێی هەڕێمی مەتینا جارێک؛ بە گشتی ١٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٦، ٧ و ٨ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢٩ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی دەرگەلێ و بێشیلیی هەڕێمی مەتینا ٦ جار؛ بە گشتی ٣٥ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".