هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، ٧ سەنگەر رووخێنران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا ٣ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران و ٧ سەنگەریش رووخێنران.
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا ٣ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادران و ٧ سەنگەریش رووخێنران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی تورکی داگیرکەر ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە:
هەرێمی مەتینا؛
یەکی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
رۆژی ١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٥٠ کاتێک داگیرکەران ویستیان بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ پێشڕەوی بکەن، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٣١ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا. ئەم چالاکیە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٣١ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و گورز لە سەنگەرێک وەشێنرا.
٣١ی ئاب کاتژمێر ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تاکتیکی نیشانشکێن لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەو چالاکیە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٣١ی ئاب کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێنرا و گورز لە سەنگەرێک درا.
لە ٣١ی ئاب کاتژمێر ١٨:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند لە داگیرکەران وەشێنرا و گورز لە سەنگەرێک درا.
١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێنرا و گورز لە ٢ سەنگەر درا. ئەم چالاکیە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
١ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٠ و ١٦:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێنرا و داگیرکەرێک سزادرا.
١ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی ئۆتۆماتیکی مامناوەند لە داگیرکەران وەشێنرا و داگیرکەرێک برینداربوو.
١ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێنرا و گورز لە سەنگەرێک درا.
٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا. ئەم چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٣١ی ئابدا هەرێمەکانی قەڵاتوکانی قەندیل، کورتەک، شاخی رۆژ، شەهید هارون و سورەدێ ١٧ جار و هەرێمی زاپیش جارێک، بە فڕۆکەی شەڕ، واتە بە گشتی ١٨ جار بۆردومان کران. دەوڵەتی تورک لە ١ی ئەیلول لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا بە هێرشی لەم جۆرە جارێکیتر رووی فاشیستی و شەڕانگێزی خۆی نیشاندا. لەو هێرشانەدا هێزەکانمان بێ زیان بوون.
هەرێمەکانی زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.
درۆکانی میدیای شەڕی تایبەت
سەبارەت بە درۆکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک؛
سوپای تورک کە لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا تووشی لەمپەر و ئاستەنگی تاکتیکی دژوار بووە، نەگەیشتە ئەنجام و پلانەکانی پوچەڵ بوونەوە، زۆر جار و بە شێوەیەکی بێباکانە و رووقایمانە پەنا بۆ درۆکانی شەڕ تایبەت دەبات. هەرچەندە میدیای شەڕی تایبەتی تورک لەو ئاستەدا نییە کە مرۆڤ بە هەندیان وەربگرێت، تەنیا بۆ ئەوەی گەلەکەمان و رای گشتی ئاگادار بن ئێمە دەمانەوێت راستیەک رابگەیەنین. میدیای شەڕی تایبەتی تورک، لەبەر ئەوەی هیچ ئەنجام و چیرۆکێکی سەرکەوتنیان، لە راگەیاندندا زانیارییەکانی شەهیدبوونی هاوڕێیانمان کە ئێمە شەهیدبوونیان رادەگەیەنین، هەڵدەگێڕنەوە و لە میدیای خۆیاندا دەیخەنەڕوو. لەدوایین نمونەدا لە بارەی هەڤاڵمان رێزان بۆتان (رێزان گونگەن) کە بەر لە ئێستا لەلایەن ئێمەوە هەواڵی شەهیدبوونەکەی راگەیاندرابوو، زۆر درۆیان هۆنیەوە. بەڵام هەموو ئەو شتانەی میدای شەڕی تایبەت رایدەگەیەنێت، بەتەواوەتی درۆیە. وەک پێشتریش باسمان کردبوو؛ هاوڕێ رێزان و بنەماڵەکەی بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان جێبهێڵن. هاوڕێمان رێزان وەک کاردانەوە لە دژی دەوڵەتی فاشیست و کردەوەکانی بەشداری ناو ریزەکانی گەریلابوو. هاوڕێمان هێشتا ئەوەندە نەبوو بەشداری کردبوو، تەنانەت پەروەردەشی نەبینیبوو. بەڵام دەوڵەتی تورک ئەو شەهیدبوونەی بە جۆرێکی پێچەوانە نیشاندا، ئەمەش دەریدەخات کە دەوڵەتی تورک هیوای لەسەر چی هەڵچنیوە و چەندە ناجوامێرانە دەجوڵێتەوە".
هـ . ب