هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە

هەپەگە ٣ گەریلای شەهیدی بە رێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند، "شەهیدە قارەمانەکانمان بە بڕوا و بە بڕیاربوونێکی گەورەوە چوونە سەر دوژمن، مۆرکی خۆیان لە سەردەمدا و بوونە ئافرێنەری راستەقینەی بەهاکان".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بەو گەریلایانەی شەهیدبوون ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر لە سآڵی ٢٠١٦ دا هەموو توانا سەربازی، سیاسی و ئابورییەکانی خستەگەڕ و هێرشی کردەسەر گەلەکەمان و هێزە پێشەنگەکانی پارتیمان پەکەکە. لە دژی ئەو هێرشانە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاوە تا باکوری کوردستان و گەورەشارەکانی تورکیا بەرخودانێکی مێژووییان کرد و بەرپەرچیان دایەوە. دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر بەو جۆرە لێکدانەوەی هەبوو؛ بە هێرشەکان دەتوانێت ئیرادەی پارتیمان بشکێنێت و ناچار بە خۆبەدەستەوەدانی بکات، بەڵام لەبەردەم ئیرادەی جەنگاوەرانی ئاپۆییدا لێکدانەوەکەی لەباربرا، ئەوەش بە دژواری و ئەستەمی گەورەوە ئافرێنرا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەدان چالاکیان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند. لەو چالاکیانەدا کە جەنگاوەرانی فیدایی ئاپۆیی بە رەنج و هەوڵێکی گەورە ئەنجامیاندا بێگومان چەندین هاوڕێی بە نرخمان شەهیدبوون. شەهیدانی قارەمانمان کە بە بڕوا و بە بڕیاربوونێکی گەورە چوونە سەر دوژمن، مۆرکی خۆیان لە سەردەمەکە دا و بوو ئافرێنەرانی راستەقینە بەهاکان. لەو سەردەمی بەرخودانی ئەفسانەییدا هاوڕێیانمان بۆتان بێلاتی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، هاوڕێمان شەڕزان ئاگری لە هەرێمی سەرحەد و هاوڕێمان زاگرۆسیش لە هەرێمی جودی لە دژی توژمن تێکۆشانێکی بێهاوتایان بەڕێوەبرد و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

زانیاری لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهید بوون بەم جۆرەیە:

 

ناسناو: بۆتان بێلاتی

ناو و پاشناو: جەنگیز یڵماز

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک-باوک: نادیە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا

ناسناو: شەڕزان ئاگری

ناو و پاشناو: یەعقوب ئاسڵان

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

دایک-باوک: فەهیمە- تاهیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ سەرحەد

ناسناو: زاگرۆس

ناو و پاشناو: مەروان تاشدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: موش

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/  جودی

هاوڕێیانمان بۆتان، شەڕزان و زاگرۆس لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا تا باکوری کوردستان لە دژی سیاسەتی قڕکردن و داگیرکەری لە هێڵی بەرخوداندا رەنج، هەوڵدان و فیداکاریی گەورەیان کرد و شەهیدبوون. سەرەتا لە بنەماڵەی بە نرخی هاوڕێیانمان بۆتان، شەڕزان و زاگرۆس، سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین".

هـ . ب