هەپەگە: ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران ٦ جار گۆڕەپانەکانی بەرخودانیان بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کرد.

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا ئەم زانیارییانە خراونەتەڕوو:

"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران.

سوپای تورکی داگیرکەر ٦ جار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کرد. داگیرکەران ماددەی پلاستیک و تایەی ئۆتۆمبێلیان لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەشیان بە ئامێری هەوا کردە ناو سەنگەرەکانی شەڕەوە. لە هەمان کاتدا داگیرکەران ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٢٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانیان بۆردومان کرد.

زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

لە١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە نیشانشکێن لە داگیرکەرانیاندا و لەوێ داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١٤ی تشرینی دووەم کاتژمر ١١:٤٠ کاتێک داگیرکەران بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبوون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ دەهاتن، تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و ٢ داگیرکەر سزادران.

لە ١٤ی تشرینی دووەمدا ٣ جار تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدایان دا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

لە ١٤ی تشرینی دووەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سیپان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٤ جار، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار و شەهید یونس لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

لە ١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ماددەی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێلی سوتاند و دوکەڵە ژەهراوییەکەی بە ئامێری هەوا کردە ناو سەنگەرەکانی شەڕەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ١٤ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی دەری حرچ، گوندی سێدار و دۆڵی مەرانێی گارە و گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ١٤ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید فەداکار، شاخی ئامێدی، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم ٢٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

لە ١٤ی تشرینی دوومەدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی دەیان جار بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە ١٤ی تشرینی دووەم سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا کە بە حەفارە سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بڕوخێنێت".

هـ . ب