هەپەگە: ٣٠ چالاکی ئەنجامدران، ٧ داگیرکەر سزا دراون

هەپەگە: هێزەکانمان بە پێرفۆرمانسی بەرزی شەر بە چالاکی هێرش کردن تا نیشانشکێنی، بە سابۆتاژ تا چەکی قورس و چالاکییە هەماهەنگەکان بە زۆرێک لە رێ و رێبازەکان ٣٠ چالاکییان بە لێهاتوویی ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٧ داگیرکەر سزا دراون، گورز لە ١١ سەنگەر دراوە.

 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، راگەیەندراوەکە بەم شێوەیە : "هێزەکانمان بە شێوازی شەڕی تیمی پرۆفیشنال، بەردەوام گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن، هێزەکانمان بە توانای بەرزیان لە شەڕ بە چالاکی هێرش کردن تا  نیشانشکێنی، بە سابۆتاژ تا چەکی قورس و چالاکییە هەماهەنگەکان بە زۆرێک لە رێ و رێبازەکان ٣٠ چالاکییان بە لێهاتووی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٧ داگیرکەر سزا دران و گورز لە ١١ سەنگەر وەشێندراوە، سوپای تورک هەوڵیدا بە بۆردومانی قورسی ئاسمانی و تۆپبارانی زەمینی لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان جێگیر بێت. بە چالاکییە کاریگەرەکانی گەریلا رێگرییان لێکرا".

زانیاری ورد لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی داگیرکەران بەم جۆرەیە:

 "لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

 ١٢ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٧:٣٠، ٠٨:١٠، ٠٩:١٠، ١١:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە ٤ سەنگەر وەشێندرا.

 ١٢ی ئەیلول، کاتژمێر ١٤:٠٠ و ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس ٢ سەنگەری داگیرکەران کرایە ئامانج. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

 ١٢ی ئەیلول، کاتژمێر ١٧:٠٠ و ١٧:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.

 ١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

 ١٢ی ئەیلول، کاتژمێر 1٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا، چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

 ١٣ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٠:٢٠ و ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، هێزەکانی یەژا ستارمان، ٧ جار بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست، کە هەوڵیان دەدا هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە دابەزێنن.

 ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

 ١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران کە لە ھەوڵی ئەوەدا بوون لە قۆڕەپانەکە جێگیر ببن، ٦ جار بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا.

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٠، بە نیشانەشکێنی لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا، کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر ببن. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

 

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠ و ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە سابۆتاژ داگیرکەران کرانە ئامانج، کە ھەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکە جێگیر ببن. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.

 

١٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٠٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران کە هەوڵی پێشڕەوییان دەدا، لە دوو قۆڵەوە بە تاکتیکی گەریلایی ھەماھەنگ چالاکییەکی هێرشبەرانە ئەنجامدرا. قۆڵی یەکەمی هێرشەکە بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی (سووک) داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لەوێدا ٢ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. قۆڵی دووەمی هێرشەکە بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیان دا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا. ھاوکات بە چەکی سووک گرووپێکی دیکەی داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

 لە ھەرێمی زاپ؛

 ١٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا بە چەکی تاکەکەسی لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

 هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

١٢ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی بەهار ٢ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

١٢ و ١٣ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیی رۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن