هەپەگە: ٤ داگیرکەر سزادران، گورز لە دوو هەلیکۆپتەر وەشێندرا

چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بەردەوامە و هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانە، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران و گورز لە ٢ هەلیکۆپتەر و ٨ سەنگەریش وەشێندرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١٤ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٦:٤٥، ١٠:٣٠، ١٠:٤٠ و ١٥:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە ٤ سەنگەر وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس، گورز لە سەنگەرێکی داگیرکەران وەشێندرا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٢٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج، داگیرکەرێک  سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٤ی ئەیلول، کاتژمێر ١٧:٤٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس سەنگەرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج.

١٤ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر ٢٠:١٠ بۆ ٢٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، هێزەکانی یەژا ستارمان بە چەکی قورس، ٦ جار لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست، کە دەیانویست هێزەکانیان لە گۆڕەپانە دابەزێنن.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانە شکێنی داگیرکەران کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، گورز لەو داگیرکەرانە وەشێندرا، کە دەیانویست جێگیر بن و کەلوپەل و پێداویستی سەربازی لە گۆڕەپانەکە دابنین. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا جموجۆڵی دوژمن ڕاگیرا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٢٠ و ١٣:٤٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، ١٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانەکە جێگیر بن.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٢٥، لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی جێگیر بن، چالاکی ئەنجامدرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران گیرا کە سەرقاڵی دروستکردنی حەشارگەیەک بوون بە نیشانەشکێنی چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک کوژرا.

١٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا، کە دەیانویست لە گۆڕەپانەکە جێگیر ببن.

١٥ی ئەیلول کاتژمێر ٠٥:٤٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست لە گۆڕەپانەکە جێگیر ببن چالاکی هێرشبەرانە ئەنجامدرا. داگیرکەران بە چەک سووک و نارنجۆک کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

١٤ی ئەیلول، لە نێوان کاتژمێر ١٩:٣٠ بۆ ٠٠:٠٠، لە هەرێمی مەتینا، هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست، کە بەسەر گۆڕەپانەکەدا دەسوڕانەوە. کاتژمێر ٢٠:٣٠ و ٢٢:٣٠ گورز لە دوو هەلیکۆپتەری هێرشبەر وەشێندرا. ئەو هەلیکۆپتەرانە کە گورزیان بەرکەوت ناچار بوون گۆڕەپانەکە بەجێبهێڵن.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٣ و ١٤ی ئەیلول، لە گارە گۆڕەپانەکانی خێرێ و شاخی زەنگل، ٣ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە  بۆردومان کران.

١٤ و ١٥ی ئەیلول، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و هەرێمی مەتینا  لە لایەن هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانەوە بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.

ژ.ن