هەپەگە: ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران

لە چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکان و چالاکیی هێزەکانی گەریلا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی عەگیدەکانی بۆتان دا:

هێزەکانمان لە ٢٥ی حوزەیران و لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا لە چیای کاتۆی خەلیلا لە ئەیالەتی بۆتان لە دژی داگیرکەران، کە لە رێگەی سەربازیی گەلیی شاخ بەرەوە چەلێ دەڕۆیشتن چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ژمارەی بریندارەکانیش روون نەبوویەوە.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى زاپ:

لە ٣٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٧:١٠ دا لە ناوچەى زاپ بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی سەر شاخی خەرەگۆل درا. لەو چالاکییەدا گورز لە ژمارەیەکی زۆر سەنگەر و پەناگەى دوژمن درا و بە لانیکەمەوە داگیرکەرێک سزادرا.

 لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە ناوچەى ئاڤاشین:

لە ٣٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ دا هێزەکانمان لە ناوچەى شاخی سلێمان داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و بە چالاکیی نیشانەشکێنی لە داگیرکەرانیان دا، کە هەوڵیان دەدا سەنگەر دروست بەن. لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا. سەربازە داگیرکەرەکانی تر دوای چالاکییەکە تووشی شڵەژان و پەشۆکان بوون و دەستیان لە دروستکردنی سەنگەرەکان هەڵگرت و رایانکرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کۆپتەر و فڕۆکە ناوچەکانی ئاڤاشین و مەتینای بۆردومانکرد.

زانیاریی بەرفراوان لەبارەی جموجوڵی دوژمنەوە:

لە ٣٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ دەورووبەری گوندی هرۆر و دامێنی شاخی شەهید چیا لە مەتینا بە کۆپتەر بۆردومان کرا.

لە ٣٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆ ٢٣:٣٠ شاخی شەهید ئینتیقام لە ناوچەى ئاڤاشین لەلایەن کۆپتەرە جەنگییەکانەوە بۆردومانکرا.

لە ٣٠ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بۆ ٠١:٠٠ ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین بە کۆپتەری جەنگی و فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکرا.

لەو هێرش و بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە".

ژ.ت