هەپەگە: ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەناوبران
کاروانێک کە کەلوپەلی سەربازی و داگیرکەرانی دەگواستەوە بۆ گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ لە دوو قۆڵەوە بە شێوەی کاریگەری کرایە ئامانج. لەو چالاکیەدا ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی و ٢ بارهەڵگر لەناوبران.
کاروانێک کە کەلوپەلی سەربازی و داگیرکەرانی دەگواستەوە بۆ گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ لە دوو قۆڵەوە بە شێوەی کاریگەری کرایە ئامانج. لەو چالاکیەدا ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی و ٢ بارهەڵگر لەناوبران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:
"هەرێمی خواکورک؛
١٤ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٠٠ هێزەکانمان بەرامبەر بە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی داگیرکەران دەستوەردانیان کرد کە بەنیازبوو لە شاخی شەکیف سەربازەکانی دابەزێنێت. دوای دەستوەردانەکەی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکە ناچاربوو لە گۆڕەپانەکە دووربکەوێتەوە.
١٧ی تەمووز کاتژمێر ١٠:٤٠ داگیرکەران لە شاخی شەکیف بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
١٥ی تەمووز کاتژمێر ٠:٣٠ کاروانێکی سوپای تورکی داگیرکەر کە کەلوپەلی سەربازی و داگیرکەرانی دەگواستەوە بۆ گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ لە دوو قۆڵەوە بە شێوەیەکی کاریگەر کرایە ئامانج. لەم چالاکیەدا ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری کیرپی کرانە ئامانج و دوو بارهەڵگریش لەناوبران. ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی لە ناو ئۆتۆمبێلە کیرپییەکان سزادراون و برینداربوون روون نەبووەتەوە. داگیرکەران دوای ئەو چالاکیە بە کرێن و بارهەڵگر پاشماوە ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکانیان لە شوێنی چالاکیەکە دوورخستەوە.
١٧ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٤٥ ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم پێشڕەوی بکەن، بە تاکتیکی سابۆتاژ لێیاندرا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
١٧ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٠٠ داگرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و مۆڵگەکانیان گورزی لێدرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:
١٧ی تەمووز تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی سێ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
١٧ی تەمووز تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
١٧ی تەمووز گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف و کۆلیتی خواکورک ٣ جار، گۆڕەپانی دەشتی کافیای هەرێمی گارە جارێک، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار و شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ دوو جار، بە گشتی ٦ جار؛ بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
١٨ی تەمووز گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کرا. دوای بۆردومانەکە ئاگر لەو گۆڕەپانە کەوتەوە."
هـ. ب