ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس ٢ سەنگەری داگیرکەران کرانە ئامانج. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٤ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١٠:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، ٢ داگیرکەر سزادران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٤ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:١٠، ١٦:٢٠، ١٦:٣٠، ١٩:٠٠ و ٢١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییانەدا کە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا، داگیرکەرێک سزا درا، گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا.
٤ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ئەو داگیرکەرانەی کە بەرەو تونێلەکانی شەڕ دەھاتن، ویستیان تەقەمەنی دابنێن، چاودێری کران و بە شێوەی سابۆتاژ لە دژیان چالاکی ئەنجامدرا. ئەو تەقەمەنیانەی کە داگیرکەران دەیانویست لەناو تونێلەکانی شەڕدا دایبنێن، بە داگیرکەراندا تەقینەوە. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، ٤ داگیرکەر سزا دران. تەرمی داگیرکەران لە ژێر دەستی هێزەکانماندایە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٥ی ئەیلول گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا و گوندی بێشیلی-ی سەر بە مەتینا، دوو جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.