هەپەگە بە چالاکییەکانی یادی تۆڵهەڵدان گۆیی و روکەن زەلالی بەرزڕاگرت

هەپەگە بۆ یادکردنەوەی تۆڵهەڵدان گۆیی و زەلال روکەن چالاکی ئەنجامدا. راگەیەندرا کە لە چالاکییەکاندا ٦ داگیرکەر سزادراون.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە بەم جۆرەیە:

"هاورێیانمان سارا تۆڵهەڵدان گۆیی (دلارا ئورپەر) و روکەن زەلال (فەرەمەز حسێن) لە شەوی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا لە مێرسین بە چالاکی گیانبازی دوژمنیان هەژاند و ترسێکی گەورەیان خستە دڵی دوژمنەوە. لە ساڵیادی چالاکی شکۆمەندانەیان ئێمە هاورێیانمان سارا تۆڵهەڵدان گۆیی و روکەن زەلال بە شکۆ، خۆشەویستی، پێزانین و دڵسۆزی بە بیر دەهێنینەوە. هەردوو ژنی کوردی ئازادی گیانباز سارا و روکەن کە گیانی فیدایی ئاپۆیی ناو ریزەکانی گەریلایان گەیاندە گەورەشارەکان و لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتیان کرد، وەک زیلانەکانی هاوچەرخ پێشەنگایەتیان بۆ تێکۆشانمان و گەلەکەمان کرد و ناوی خۆیان لە مێژوودا نوسیەوە. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، لەپێناو ئەوەی خۆمان بگەیەنینە ئاستی گەورە، رۆحی گیانبازی، رێبازی لێدان، ژیری تاکتیکی، چالاکی شکۆمەندانە، هونەر و هاوڕێیەتی راستەقینەی هاوڕێیانمان سارا و روکەنەکان، بەڵێن دەدەین کە زیاتر گوڕ بە تێکۆشان بدەین.

لە چالاکییەکاندا بۆ یادکردنەوەی سارا و روکەن ٦ داگیرکەر سزادران، دوو داگیرکەریش برینداربوون.

زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی زاپ؛

٢٣ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ بە سابۆتاژ لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزادرا.

لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٤ و ٢٥ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ١٤ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٥ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٤ی ئەیلول کاتژممێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا کە تیمە گەڕۆکەکانمان ئەنجامیاندا، ٣ داگیرکەر سزادران و دوو داگیرکەریش برینداربوون.

٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کاتێک داگیرکەران کەوتنە جموجۆڵەوە، بە نیشانەشکێنی لێیاندرا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا.

٢٥ و ٢٦ی ئەیلول لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی کاتێک داگیرکەران لە جموجۆڵدابوون بە نیشانەشکێن لەواندرا، داگیرکەرێک سزادرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی کەسی و نیوئۆتۆماتیک لەو داگیرکەرانە هاتنەدەست کە تونێلەکانی شەڕیان بۆردومان دەکرد.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٤، ٢٥ و ٢٦ی ئەیلول هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

هەڕێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".

ژ.ن