راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"هاوڕێمان سۆرۆ گابار کاتێک لە گەڵ هاوڕێیان کەنداڵ ئالان (مەتین ئاکگول) و سەردەم رەشید (محەمەد یەڵدز) وەک یەکینەی تایبەت لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، لە هێرشی دوژمندا شەهید بوون. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی هاورێ سۆرۆ گابار، گەلی بۆتانی وڵاتپارێز و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. لە کەسایەتی ئەو هاوڕێ شەهیدە قارەمانانەماندا جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانیان گەورەبکەین، بیگەیەنینە سەرکەوتن و یادیان بە زیندوویی رابگرین".
ناسنامەی هاورێمان سۆرۆ گابار بەم جۆرەیە:
ناسناو: سۆرۆ گابار
ناو و پاشناو: وەدات ئۆتون
شوێنێ لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک-باوک: ئەمینە - حامد
کات و شوێنی شەهید بوون: ٣١ی تەمووزی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هاوڕێمان سۆرۆ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی خەڵکی بۆتان لە شاری شڕنەخ لە دایکبوو. ساڵی ٢٠٠٥ باکی شەهید سۆرۆ بەهۆی هاوکاری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کەوتە زیندانەوە. ساڵی ٢٠١١ هاوڕێ سۆرۆ هاتە ناو ریزەکانی گەریلا و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی بەرەی نوسرە و داعشیش بۆ سەر رۆژئاوا رووی کردە ئەو بەشەی کوردستان و بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە زۆربەی شەڕەکاندا دژی ئەو چەتانە جەنگا.
دوای بەشداربوونی هەڤاڵ سۆرۆ خوشکێک و سێ براشی تێکەڵ بە رێزەکانی گەریلا بوون، ساڵی ٢٠١٤ برایەکی بە ناوی بۆتان بەستا (سدیق ئۆتون) لە بەرخودانی گەریلا لە دژی چەتەکانی داعش لە کۆبانێ شەهید بوو و برایەکیشی بە ناوی دەوران سۆرۆ (قادر ئۆتون) لە قۆناغی خۆبەڕێوەبەری و هێرشی فاشیزمی تورک بۆ سەر شارەکانی باکوری کوردستان بووە ئەندامی یەپەسە لە شڕنەخ و لەو بەرخودانەدا شەهیدبوو.
هاوڕێیانمان بۆتان، دەوران و سۆرۆ ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا وەک سێ برا کە بۆ ئازادی وڵات و گەلەکەیان بێ ترس و بە گیانبازی شەریان کرد و شەهیدبوون ، دەنوسرێتەوە. ئەو هاورێیانەمان کە هێمای قارەمانێتی بەستان، بوونە دیارترین نمونەی وڵاتپارێزی گەلی بۆتان و رۆڵەی رەسەنن کە ئەوان گەورەیان کردن. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی وڵاتپارێزمان، گەلی بۆتان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین، کە رۆڵەی قارەمانی بەم جۆرەیان گەورە کردووە".
هـ . ب