هەپەگە بە ئەنجامدانی چالاکی سڵاوی لە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کرد

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکی لە حەفتانین و چەلێ ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی کەژەکە بە ناوی 'لە بەرامبەر پاکتاوکردنی ژناندا کات کاتی پاراستنی ژنان و کۆمەڵگەی ئازادە'؛

ڕۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر کاتژمێر ٠٩:٣٠ هێزەکانی یەژاستارمان بە تاکتیکی سابوتاژ لە گروپێک لە داگیرکەرانی دەوروبەری شاخی کارتال لە ناوچەی بەکتۆریای حەفتانین دا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا و ٢ داگیرکەری تریش برینداربوون. کۆپتەرە  هێرشبەرەکان کاتێک خواستیان ناوچەی چالاکییەکە بۆردومان بکەن، بەهۆی دەستێوەردانی هێزەکانمانەوە ناچاربوون لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور لە ناوچەی حەفتانین؛

لە ٢٦ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ١٤:٢٠ دا لە ناوچەی پیربۆلا بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی سەر زنجیرە شاخەکانی چیای کۆردینەیان دا. هێزەکانمان بە وردی لە خاڵی دەستنیشانکراوی ئامانجەکەیان دا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛

ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا ، هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی ناوچەی شاخی کۆردینە لە چەلێی جۆلەمێرگ دا. هێزەکانمان بە وردی لە خاڵی دەستنیشانکراوی ئامانجەکەیان دا.

ئەو چالاکییانە بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبمان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەنجامدران.

ڕۆژی ٢٣ی تشرینی دووەم سوپای تورکی داگیرکەر لە سەر هێڵی قاشورا، لە شاخی ئازاد، ملەى گرێ، قەڵای قومری، ناوچەی  کۆردینە و هاوئاهەنگییەکانی مەتینا، دەوروبەری گوندەکانی ئێدنێ، دەشیش، سەرارووی کانی ماسی لە ئامێدیی، ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکەریی دەستپێکرد، ئەو ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییە لە ٢٥ی تشرینی دووەم بەبێ هیچ ئەنجامێک کشایەوە.

لە ٢٤ و ٢٧ی تشرینی دووەم دا ناوچەکانی چەمچۆ و ڕێنچبیراخای زاپ لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپ بۆردومان کران.

ژ.ت