هەپەگە: بە ڕێزداریەوە یادی هاوڕێیانی خۆمان گۆران، ئەرداڵ و هۆگر دەکەینەوە

هەپەگە ٣ گەریلا کە ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەهۆی هێرشی ئاسمانیەوە شەهید بوون وەبیرهێنایەوە و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بە تێکۆشانی خۆیان خاوەنداریەتی ڕێبازی هاوڕییانی قارەمانی خۆیان دەکەن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ، دەربارەی ٣گەریلا کە ساڵی ٢٠١٨ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شەهید بوون ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 ٣٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک  لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوڕێیانی ئێمە گۆران، ئەرداڵ و هۆگر شەهید بوون.

دەوڵەتی تورک کە لە کاتی دامەزراندنی بەملاوە نەژادپەرەستی و فاشیزمی کردووەتە فەلسەفەی سەرەکی و بۆ ئەوەی کە لە سەرپێ بمێنێت بەردەوام پەرە بەو زهنیەتە دەدات، هەموو ناسنامەو باوەریە جیاوازەکانی قڕکرد. سیستەمەی پیلانگێر، بۆ قڕکردنی گەلی کورد کە یەکێکە لەو ناسنامە جیاوازانە، لە پرۆژەی قڕکردندا پلانی رێک وپێکی ئامادەکردووە و هیچکات واز لەو سیاسەتە ناهێنێت. ئەو بیرە قڕکەرە کە پلانی شارک ئیسلاحاتە لە دژی هەبوونی کورد هیچکات لە پرۆژەکە دەرنەخراوە، لە کاتی جیاوازدا بە ڕێگە و ڕێبازی جیاوازدا پلانی خۆیان بەڕێوە دەبەن. لەو چوارچێوەیەدا لە هەرێمی بۆتان کە یەکێک لە هەرێمە دەستپیکەکانە کە تەڤگەری ئازادی کوردستان خۆی گەیاندە گەل، بۆ سرێنەوەی کوردستانی ئازاد، لە سووتاندنی گوندەکان هەتاکوو کۆشتنی نادیار و ڕێگە ورێبازی دڕندانەیان گرتە پیش. بەڵام گەلی هێژای ئێمە، بەسەدان ساڵە بۆ پاراستنی چاندی خۆیان بەرخۆدان دەکەن، سەرەڕای هێرشەکانی فاشیزم هیچکات کۆڵیان نەدا و دوژمنیان بێزارکردووە.

' هاورێ گۆڕان'

بنەماڵەی هاورێ گۆران لە سالەکانی ١٩٩٠ لە بەر سووتاندنی گوندەکەیان لە لایەن دوژمنەوە، ناچارمان کۆچ بکەنە هەرێمەکانی تری کوردستانەوە، سەرەڕای هەموو سەختی و ئازارەکان وازیان لە ڕێبازی کوردایەتی نەهێنا. هاوڕێ گۆڕان ئەو تایبەتمەندیە هێژایەی بنەماڵەی خۆی و کۆمەڵگەی تەمسیل دەکرد و بە بەرپرسیاریەکی گەورە و هزرێکی وڵاتپارێزی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. ئەو سیاسەتی قوورسی گۆشەگیری سەر رێبەرئاپۆ، وای کرد کە هاوڕێ گۆران هین زۆرتر لە دژی دوژمن تووڕەتر بێت و بۆ ئەوەی کە بتوانێت ئەو تووڕەییەی خۆی بخاتە خزمەت تەڤگەرهەوڵی زۆری دا. لە ئەنجامدا بووە شۆرشگێڕێکی پێشەنگ و لە هەرێمەکانی زاگرۆس، هەفتانین و بۆتان خەباتی سەرکەوتووانە ئەنجامدا. دواتر لە هەرێمە جیاوازەکاندا تێکۆشانی خۆی بە رێکوپێکی ئەنجام دەدا و بوو فەرماندەیەکی نموونەیی. بە سادەیی، خۆزایی بوون، درووستی و پێداگربوون باوەڕی دابە هەموو هاوڕێیانی. هاوڕێ گۆران هەتا کاتی شەهید بوون لە رێبازی ئاپۆیی لای نەدا و بووە یەکێک لە شۆرشگێڕە نموونەییەکان.

' هاورێ ئەردال'

هاورێ ئەرداڵ، لە سەمبۆلی بەرخۆدان و ئازادی لە کۆبانی کە بە بەرخۆدانی خۆی فاشیزمی داعشی تێکشکاند، لە بنەماڵەیەکی وڵات پارێزدا لەدایک بوو. بەهۆی تایبەتمەدنی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەی، لە تەمەنێکی بچووکدا تەڤگەری ئازادی کوردستانی ناسی و بە دەسپیکی شۆڕشی ڕۆژئاوا کەوتە ژیڕ گاریگەری هزری ڕێبەر ئاپۆ. بۆ ئەوەی کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببێت هاتە چیاکانی کوردستان. هاوڕێ ئەردال بەو پەروەردەی کە لەناو گەریلادا دیبووی گۆڕانێکی زۆری لە کەسایەتی خۆیدا درووست کرد و بووە شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ. بابەتە تیئۆریک و کردەییەکانی بەردەوام لە گەل هاورێکانی خۆیدا باس دەکرد و بەو تایبەتمەندیە لە ناوهەڤالانی خۆیدا بووە هێمای چاند وڕۆحی کۆمناڵ. لە کاری گەنجان هەتا کاری بەشی کۆمەڵایەتی لە گەلێک هەرێمدا بە سەرکەوتووانە کارو خەباتی کرد. بە تایبەتمەدنی خۆی بۆهەرکارێک ئامادە بوو، بووە شۆرشگێڕێکی یەکبوو. هاوڕێ ئەرداڵ بە دڵخوازییەکی گەورە بە هەڵمەتی شۆرشەوە پێوەندی هەبوو و بە پێشەنگی پارتەکەمان پەکەکە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکهات. بۆئەوەی کە ئەم شۆرشە بگەێنێتە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین بە جۆش و کەلەجانێکی مەزنەوە تێکۆشا و هەتا دەمی شەهیدبوونیش ئەو جۆش و کەلەجامە بەردەوام بوو.

'هاوڕێ هۆگر'

هاوڕێ هۆگر لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەجوولەمێرگ لە دایک بوو، بەهۆی تایبەتمەندی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەیەوە لەتەمەنێکی بچووکدا تەڤگەری ئازادی کوردستانی ناسی.لە کاتی هێرشی قوورسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەردا کە ساڵی ٢٠١٥ لە چوارچێوەی پلانی تێدان بۆ تەسفیەی گەل و تەڤگەرەکەمان دەستیپێکردبوو، بە بریارداریەکی مەزنەوە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاوڕێ هۆگر لە ماوەیەکی کورتدا فیری ڕێبازی ژیانی گەریلایەتی بوو، بە پەروەردەکردنی ئایدۆلۆژیک و سەربازی بووە گەریلایەکی لێهاتووە. هاورێ هۆگر خۆی کردە ئامانج بۆئەوەی کە ئامانجی شەهیدان و رێبەر ئاپۆ بەجیگە بێنێت. بۆخۆی کردە پێوان کە بە پێی ئەو پێوانانەدا ژیان بکات. هاوڕێ هۆگر بە تایبەتمەندی تێگەیشتوویی، کاریگەر و خاوەن ئەزموون و درووست ، تایبەتمەندیە شۆرشگێڕێکی ئاپۆیی لەخۆیدا درووستکرد و بوو شۆرشگێڕێکی نموونەیی پەکەکە.

لەسەرەتا سەرخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاورێانمان، تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەلێن دەدەین کە لە تێکۆشانی خۆماندا خاوەنداریەتی لە ڕێبازی شەهیدە قارەمانەکانمان بکەین."

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: هۆگر وڵات

ناو و پاشناو: بەرشان ئەسمەر

شوێنی لە دایک بوون: جوولەمێرگ

ناوی دایک-باوک: ئاسیە- سەردار

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

ناسناو: گۆران ئازاد

ناو و پاشناو: مەحموود یەڵدرم

شوێنی لە دایک بوون: شڕنەخ

ناوی دایک-باوک: فاتمە جانگیر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨ /هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

ناسناو: ئەرداڵ شاهین

ناو و پاشناو: جەلال،مەحموود شاهین

ناوی دایک-باوک: زارا- مەحموود

شوێنی لە دایک بوون: کۆبانی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٣٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

ک-ش