هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە هەرێمی خواکوڕک شەهیدبوون و وتی: "هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن بە هاوڕێییەتی درووست و بەشداربوونی فیداییانەوە بوون بە پارێزەری ژیانی پارتەکەمان."

ڕاگەیاندنی ناوی شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"جەنگاوەرانی قارەمانی تێکۆشانی ئازادی هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨دا لە ئەنجامی هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکدا لە هەرێمی خواکوڕک شەهیدبوون. ڕۆڵە بەشکۆکانی گەلەکەمان و هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن بە شەهیدبوونیان میراتێکی تێکۆشانی لە بیرنەکراوەیان بۆ بەجێهێشتین.

هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن بۆ ئازادی گەلانی بندەست و گەلەکەمان بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون، بە ئایدۆلۆژییای ئاپۆییەوە گۆڕانکاری بەرچاوییان لە خۆیاندا درووستکرد و بەرەو سەرکەوتن هەنگاوییان نا. هاوڕێیانمان توڕەیی میژووییان لە دژی سیاسەتەکانی قڕکردن و تواندنەوە هەبوو کە سەدەیەکە لە کوردستاندا بەڕێوەدەبرێت، جگە لە ژیانی شۆڕشگێڕی هیچ ژیانێکی دیکەیان قبوڵنەکرد و گیانیان فیدای گەلەکەمان کرد. هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن لە کاتێکدا کە هێرشەکانی دوژمن لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا زیاتر ببوون، لە پێناو ئامانجی شەهیداندا بە بێ دوودڵی لە ڕێزەکانی پێشەوەدا شەڕیان کرد و گەشتن بە کاروانی شەهیدان. هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن بوون بە میلیتانی ئاپۆیی و لە هەر بارودۆخێکی سەختیشدا بووبێت، بە هاوڕێییەتی درووست و بەشداربوونی فیداییانەوە بوون بە پارێزەری ژیانی پارتەکەمان.

بەڵێن دەدەین تێکۆشانی هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن بکەین بە نموونەیەک بۆ خۆمان و یادکردنەوەیان بە زیندووی بهێڵینەوە، بەم هەستەمانەوە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژایی هاوڕێیانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستانمان دەکەین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمانی شەهید بەم شێوەیە:

ناسناو: ئاڤینار مەریوان

ناوی پاشناو: ڕۆزان ڤیلدان کزماز

شوێنی لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: زۆزان- جومعە

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی نیسانی ٢٠١٨/ خواکوڕک

****

ناسناو: ڕووکەن سپێرتی

ناوی پاشناو: فاتمە کۆیونجو

شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: غەزال- مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی نیسانی ٢٠١٨/ خواکوڕک."

***

***