ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چامەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەوبارەیەوە:
"باهۆز کانی
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا هاوڕێمان باهۆز لە هێرشی پاکتاوکاریی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ئامانۆس شەهید بوو. هاوڕێمان باهۆز، کە بە هەڵوێستە فیداییەکانی لە دژی دوژمن و بە بڕیاربوونی لەسەر ئایدۆلۆژیی ئاپۆیی ببوو بە فەرماندەیەکی نموونەیی، ئێمە لە ساڵیادی شەهادەتەکەیدا بە ڕێز و پێزانینەوە یادی دەکەینەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان باهۆز بەو شێوەیەیە:
نازناو: باهۆز کانی
ناو و پاشناو: عەبدول ئیلاه یگیت ئالپ
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: قەدریە - یوسف
کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٧ / ئامانۆس
****
جەسور کۆچەر
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ هاوڕێمان جەسور لە ناوچەى ئامەد لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تا دوا هەناسە شەڕی کرد و شەهید بوو. هاوڕێمان جەسور قارەمانانە تاوەکو دوا هەناسەی نوێنەرایەتیی لە کەسایەتیی بەرەنگار و خۆڕاگری و سەرکەوتوانەى بۆتان کرد. لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان جەسور بەو شێوەیەیە:
نازناو: جەسور کۆچەر
ناو و پاشناو: عەبدولقادر ئاکمان
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
ناوی دایک و باوک: کامار - عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: کانوونی دووەمی ٢٠١٧ / ئامەد
هاوڕێیانمان باهۆز و جەسور چوونە ناو سوپای شەهیدانمان، کە خاوەنی ڕاستەقینەی پارتەکەمان پەکەکەن و فەرمانی ئازادکردنی رێبەرایەتی و کوردستانمان پێدەدەن. پێش هەموو شتێک لە بنەماڵە ئازیز و هێژاکانی ئەو هاوڕێیانەمان و لە هەموو وڵاتپارێزانمان لە کوردستان سەرەخۆشی دەکەین. بەڵێنیشمان دووپات دەکەینەوە، کە ئەرکی ئەم شۆڕشە، کە شەهیدان بە ئێمەیان سپاردووە، بە دڵنیاییەوە جێبەجێ بکەین و سەری بخەین".
ژ.ت