هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٦ گەریلای شەهیدی ساڵی ٢٠١٧ کردەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٦ گەریلای شەهیدی کردەوە ڕایگەیاند: "بە بەشداربوونی جەوهەری و سروشتیی خۆیان و فیداکارییان، لەگەڵ راستیی پەکەکەدا ئاوێتەبوون و میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت".

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٦ گەریلای شەهیدی کردەوە ڕایگەیاند: "بە بەشداربوونی جەوهەری و سروشتیی خۆیان و فیداکارییان، لەگەڵ راستیی پەکەکەدا ئاوێتەبوون و میراتێکی گەورەی تێکۆشانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە سەبارەت بەو شەهیدانە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی هێرشە قورسەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار قارەمانانە شەڕ دەکەن، ساڵی ٢٠١٧یان کردە ساڵێکی گرنگی بەرخۆدان و سەلماندیان، قوربانیدانەکەی هەر چییەک بێت پێداگری لە ئازادی دەکەن. هاوڕێیانمان کەمال، دڵگەش،  تۆڵهەڵدان، نورحەق و تۆڵهەڵدان و ئازاد، لە دژی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە جیلۆوە تا زاپ هەموو شوێنێکیان کردە گۆڕەپانی بەرخودان و لە چەند کاتێکی جیاوازدا شەهید بوون و پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی مێژوویی ئێمەیان کرد. ئەو هاوڕێی بە نرخان و هێژایانەمان لە هەلومەرجی سەختی زاگرۆسدا بە ڕەنج و فیداکارییەکی زۆرەوە تا دوا هەناسەیان تێکۆشان و شەڕیان کرد و بۆ ئازادیی گەلەکەمان دەستبەرداری هیچ فیداکاری و قوربانیدانێک نەبوون و وەک دروستکەرانی ڕاستەقینەی دواڕۆژی ئازاد لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگە و پێگەی شکۆمەندانەیان بۆ خۆیان دروستکردووە. ئێمە هاوڕێیانی ئەوان، سەرخستنی تێکۆشانەکەیان بۆ خۆمان بە ئەرکی هاوڕێیەتی و شۆڕش شۆڕش دەزانین و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و لە کوردستانی ئازاددا خاوەنداری لە یاد و بیریان دەکەینەوە.

زانیاریی ورد دەربارەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: کەمال ئەڤین

ناو و پاشناو: عەفار کایا

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ئاسیە - سولەیمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****   

نازناو: دڵگەش داڤوش

ناو و پاشناو: جاهید زیرەک

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: ستی - نەزیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

**** 

نازناو: تۆڵهەڵدان ئارتەش

ناو و پاشناو: تەکین گونەش

شوێنی لەدایکبوون: ڕحا

ناوی دایک و باوک: مەدینە - مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: نورحەق باشقەڵا

ناو و پاشناو: تەلعەت ئۆکتای

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نەجیبە - جەمال

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: تۆڵهەڵدان ئارتەش

ناو و پاشناو: محەمەد ڤوراڵ

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: ئیدێ - عەبدولحەلیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

****

نازناو: ئازاد ئازادی

ناو و پاشناو: محەمەد قزل بۆگا

شوێنی لەدایکبوون: ڕحا

ناوی دایک و باوک: فادیمە - حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٧ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

هاوڕێیانمان کەمال، دڵگەش، تۆڵهەڵدان، نورحەق، تۆڵهەڵدان و ئازاد بە بەشداریی جەهەریانە و فیداکارانەیان ئاوێتەی بزووتنەوەی پەکەکە بوون و میراتێکی گەورەی خەباتیان لە دوای خۆیان بە جێهێشت. پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژا و بەهادارەکانی ئەم هاوڕێیانەمان دەکەین و سەرەخۆشیش لە گەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کوردستانمان دەکەین".

ژ.ت