هەپەگە بە ڕێزەوە یادی چەکدار ئەبەخی کردەوە

هەپەگە یادی چەکدار ئەبەخ-ی بەرز ڕاگرت، کە ساڵی ٢٠١٨ لە ملازگیری مووش شەهید بووە و ڕایگەیاند، "بە گیانبازییەکی بێکۆتایی لە ھەر گۆڕەپانێک بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگ".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا یادی چەکدار ئەبەخی بەرز ڕاگرت، کە ساڵی ٢٠١٨ لە ملازگیری مووش شەهید بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە؛

"لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا، زانیاریمان بڵاوکردەوە، کە ھاوڕێمان زنار، دوای ئەوەی لە هێرشێکی دوژمندا لە ملازگیری مووش بریندار بوو، بۆ ئەوەی بە دیل نەگیرێت ھەتاکوو شەهیدبوونی خۆڕاگری کردبوو. پشتڕاست کرایەوە، کە هاوڕێمان چەکدار کە لەو چالاکییەدا لەگەڵ هاوڕێ زنار لە دژی دوژمن شەڕی کرد، بەهەمان شێوە شەهید بووە.

ھاڕێمان چەکدار کە باکووری کوردستان لە دژی داگیرکەران بە پێداگری و ئیرادەیەکی زۆرەوە بە بێ سازشکردن تێکۆشانی کرد؛ بە ئیرادەی بەرز و گیانبازییەکی بێسنوور، لە ھەموو گۆڕەپانێکدا کە بەشدار بوو، بووە جەنگاوەرێکی پێشەنگ. هاوڕێمان کە هەمیشە بەرمبەر بە هێڵی شەهیدان ھەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد، بۆ ئەوەی شایستەی بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەرایەتیمان، هاوڕێ شەهیدەکانمان و گەلەکەمان بێت، هەموو ساتێکی بە تێکۆشان بەڕێکرد و بووە نموونە بۆ ھەموو ھاوڕێکانی.

سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ھەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی ھاورێ بەنرخەکەمان دەکەین، که جەنگاوەرێکی بەنرخی وەک چەکدار ئەبەخی ناردە نێو تێکۆشان بۆ ئازادی گەلەکەمان .

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان چەکدار ئەبەخ بەم شێوەیەیە:

ناسناو: چەکدار ئەبەخ

ناو و پاشناو: محەمەد کایا

شوێنی لە دایکبوون: وان

دایک-باوک: ساڵیحە-ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ / مووش

ژ.ن