هەپەگە بە ڕێزەوە یادی چیا ئاگری کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ئیسماعیل پور مەحمود (چیا ئاگری)ی کردەوە، کە بەھۆی پیلانی هاوبەشی میت و پاراستن شەهید بوو.
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ئیسماعیل پور مەحمود (چیا ئاگری)ی کردەوە، کە بەھۆی پیلانی هاوبەشی میت و پاراستن شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا، یادی ئیسماعیل پور مەحمود (چیا ئاگری)ی بەرزڕاگرت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"رۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوەکەماندا ڕامانگەیاند، لە گۆڕەپانی بانکی ھەفتانین ھاوڕێمان چیا ئاگری لە ئەنجامی پیلانگێڕییەک شەهید بووە.
ھاوڕێمان چیا، کە بە ڕۆحێکی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بەشداری ڕیزەکانی گەریلای کرد و لە پێناو ئازادی گەلەکەماندا تێکۆشانی کرد، لە لایەن پیلانگێڕانەوە شەهید کرا. سەرباری تووڕەییمان بەرامبەر ئەوە، لە ھەمان کاتدا دەبێتە پاڵنەرێکی دیکە بۆ ئەوی تێکۆشانمان گەشتر بکەین. ھاوڕێمان چیا، کە لە هەموو گۆڕەپانەکان، پارێزگاری لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان کرد، بە فیداکاری و ڕەنجێکی زۆرەوە خۆڕاگری کرد. ئێمە هێڵی بەرخۆدانی ئەو دەگرینەبەر، لە کەسایەتیی ئەودا بەڵێن دەدەین شایستەی هەموو شەهیدان بین.
سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان چیا ئاگری و هەموو گەلی کوردستانمان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاورێمان چیا ئاگری بەم شێوەیەیە:
ناسناو: چیا ئاگری
ناو و پاشناو: ئیسماعیل پور مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: ماکوو
دایک-باوک: کاری-محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی ئابی ٢٠٢٣ / هەفتانین
ژ.ن