هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵان دەرین و مەزڵوم دەکەینەوە

هەپەگە بە ڕێزەوە یادی ٢ گەریلای شەهیدی کردەوە و رایگەیاند: "ئێمە بەڵێن و پەیمانی خۆمان دووپات دەکەینەوە، ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییە، کە شەهیدەکانمان رادەستی ئێمەیان کردووە، بە سەرکەوتوویی جێبەجێیان دەکەین".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەی گەلەکەمان، لە چوارچێوەی "پلانی تێکشکاندن" دا لە ساڵی ٢٠١٥دا دەستی بە هێرشی بەرفراوان لە دژی گەلەکەمان و هێزەکانی گەریلا کرد. گەلەکەمان بە ئیرادەی خۆیان لە هەموو ناوچەیەکدا بەرەنگاری ئەو هێرشانە بوونەوە و هێزەکانی گەریلاشمان قورسترین گورزی مێژووییان لە داگیرکەران داوە. یەکێک لەو هاوڕێیانانەمان، کە پێشەنگی ئەو بەرخۆدانە مێژووییە بوون، هاوڕێیانمان دەرین و مەزڵوم بوون، کە لەو شەڕە قورسەدا لە کاتێکدا بە ئەرکی خۆیان هەستابوون، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا شەهید بوون.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەرین نەواڵ زەردەشت

ناو پاشناو: یادگار دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: هیدایەت - عارف

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٦ی ئابی ٢٠١٥ / جۆلەمێرگ

****

نازناو: مەزڵوم سەرحەد

ناو پاشناو: مەزڵوم دۆغان قزل

شوێنی لەدایکبوون: قەرس

ناوی دایک و باوک: ئایسەل - نەسیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ / وان".

 

****

ژ.ت