ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
"لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢١دا هەڤاڵمان شەڕڤان ئەرکەندی (جبرەئیل گوڵتەکین) لە شەڕی دژ بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی چەوسێنەردا لە گۆڕەپانی چەقچەقۆ لە ناوچەی بەستای شرنەخ شەهید بوو. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیز و هێژای و هەڤاڵانمان و خەڵکی نیشتمانپەروەری ئەرکەندەی و هەموو گەلەکەمان لە کوردستان دەکەین. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدەکانمان داوە، بەڵێنی سەرکەوتنە و بەڵێنەکەمان لە کەسایەتیی هاوڕێمان شەڕڤانی قارەمان دا دووبارە دەکەینەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان شەڕڤان بەمشێوەیەیە:
نازناو: شەڕڤان ئەرکەندی
ناو و پاشناو: جبرەئیل گوڵتەکین
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
ناوی دایک و باوک: خەزاڵ - محەمەد شیرین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ / بۆتان
پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی، خەڵکی ئەرکەندی و بۆتان دەکەین، کە یەکێکە لە ناوەندە هەرە گرنگەکانی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەریی کوردستان و خەڵکی کوردستانە، شایان و شایستەتانە زۆرترین شانازی بەوە بەکەن، کە ڕۆڵەی قارەمان و فەرماندەی ئازای وەک شەڕڤان ئەرکەندی-یتان تیادا هەڵکەوتووە. بە دڵنیاییەوە ئێمە دەبینە هاوڕێی ئەوان، لەسەر ڕێگای ئەم هەڤاڵانە، لەسەر هێڵ و هەڵوێستەکانیان دەبین بە گەریلای سەرکەوتنی ڕاستەقینەی ئاپۆیی و ئەم هێڵە قارەمانییە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین".
ژ.ت