هەپەگە بە ڕێزەوە یادی زنار ئامەدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی زنار ئامەدی کردەوە، کە لە مووش شەهید بوو و ڕایگەیاند، "ھاوڕێمان زنار کە فەرماندە و جەنگاوەرێکی پێشەنگ بوو، بە کردەوە سەلماندی کە تا دوا هەناسەی گیانبازێکی سەر هێڵی زیلان بووە".
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی زنار ئامەدی کردەوە، کە لە مووش شەهید بوو و ڕایگەیاند، "ھاوڕێمان زنار کە فەرماندە و جەنگاوەرێکی پێشەنگ بوو، بە کردەوە سەلماندی کە تا دوا هەناسەی گیانبازێکی سەر هێڵی زیلان بووە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ڕێزەوە یادی زنار ئامەدی کردەوە، کە ساڵی ٢٠١٨لە مووش شەهید بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"هاوڕێمان زنار، کە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨لە ملازگری مووش لە شەڕدا بە سەختی بریندار بوو، بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن شەهید بوو، ھاوڕێمان زنار دەیزانی خۆبەدەستەوەدان جیاوازی نییە لەگەڵ خیانەتدا و وەک جەنگاوەری ئاپۆیی، هەرگیز قبووڵی نەکرد، خۆی ڕادەستی سوپای تورکی داگیرکەر بکات، کە دوژمنی مرۆڤایەتییە، بە هێڵی بەرخۆدانی گیانبازی گەریلا پابەند مایەوە، ھاوڕێمان زنار، کە لە ژیان، تێکۆشان و شەڕدا بوو بە یەکێک لە نموونە بێھاوتاکانی فیداکاری، وەک فەرماندەیەکی پێشەنگی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیمان جێگەی خۆی لە مێژووی تێکۆشانماندا کردەوە.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی، کە جەنگاوەرێکی بەنرخی وەک ھاوڕێمان زناریان گەورە کرد و بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کرد، ھەروەھا سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێمان زنار ئامەد بەم جۆرەیە:
ناسناو: زنار ئامەد
ناو و پاشناو: عەلی ئاکباش
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک-باوک: عاسیمە سوڵتان - عزەدین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ / مووش
ژ.ن