هەپەگە بەرێزەوە یادی کاوە چەکداری کردەوە

هەپەگە بەڕێزەوە یادی کاوە چەکداری کردەوە کە لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە نسێبین شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلایەکی شەهید راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" خانەوادەی هەڤاڵانمان کاوە چەکدار دوای تێکۆشانێکی دوورودرێژ تەرمی شەهیدەکەمانیان وەرگرت و گەیاندیانە زێدی خۆی. بەم بۆنەیەوە ئێمە بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی فەرماندەی قاڕەمانمان کاووە چەکدار دەکەینەوە کە ؛ە ئایاری ٢٠١٦دا لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە نسێبین شەهید بوو. سەرەخۆشی لە خانەوادە هێژاکەی، گەلی روحامان و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵمان کاوە چەکدار بەم شێوەیەیە:

ناسناو: کاوە چەکدار

ناو پاشناو: ڤاکس توومەن

شوێنی لەدایکبوون: روحا

دایک و باوک: دورسون و عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئایاری ٢٠١٦ / مێردین

هەڤاڵمان کاوە لە ناوچەی بێروجوکی روحا لەدایک بووە، بەڵام لە ئەوروپا گەورە بووە. هەڤاڵمان کاوە کە تاکە منداڵی خانەوادە وڵاتپارێزەکەی بوو، لەنێو گەلەکەمان لە ئەوروپا لەنێو دەزگا وڵاتپارێزەران بە کەلتوری وڵاتپارێزی گەورە بوو. لەگەڵ ئەوەی لە وڵات دوور بوو، لە کەلتور، زمان و راستی کۆمەڵگاکەی دوور نەکەوتەوە. بە کەلتوری بەهێز و پەروەردەی خانەوادەکەی راستیەکانی زوو زانی و بووە دڵسۆزێکی راستەقینەوەی خاکەکەی و لەنێو سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمدا خۆی بزر نەکرد، سەرنجی بە بەردەوامی لەسەر تێکۆشانی شۆڕشگێری بوو و بەشداری نێو کاری گەنجانی وڵاتپارێزدا کرد. بۆ ئەوەی بەشداریکردنی خۆی لەنێو تێکۆشانی ئازادیدا گەورەتر بکات، لە ساڵی ٢٠٠٨دا وەک شۆڕشگێرێکی پرۆفیشناڵ بەشداری لە ریزەکانی ئێمەدا کرد، لە سالی ٢٠٠٩دا رووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " لە ساڵی ٢٠١٢دا بە ئەزموونێکی زۆرەوە رووی لە باکوری کوردستان کرد و لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ ئەوەی بەشداری لە هەنگاوی شەڕی گەلی شۆڕشگێری بکات چووە هەرێمی بۆتان. سەرەتا چووە بۆتان و دواتر چووە هەرێمی مێردین. لە هەموو ئەرک و بەرپرسیاریەکانیدا بە سەرکەوتویی ئەنجام بەدەست هێنا.

دواتر لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری لە تێکشکاندنی پلانەکانی دوژمن لە چوارچێوەی پلانی تێکبردندا کرد و لە ئاستی فەرمانداریدا لە نسێبین بەشداری لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا کرد. لە بەرخۆدانی نسێبیندا هاوکاریی فەرماندەی ئەفسانەیی خەباتکار باران (زەمانی چاماک) کرد. شان بە شانی فەرماندە خەباتکار باران تێکۆشانی کرد و سەنگەرەکانی نسێبینی لەگەڵ گەنجان پتەو کرد. خەڵکی نسێبین بوونە شایەدحاڵی هەڵوێست، خۆشەویستی وڵات و گەل، فیداکانی و شۆڕشگێری و باوەڕی هەڤاڵ کاوە بۆ ئازادی. هەڤاڵ کاوە لە ماوەیەکی کەمدا بووە ڕۆڵەیەکی بەرخۆدێری خەڵکی نسێبین، بۆ ڕۆڵەکانی نسێبین بووە سەرچاوەی جۆش و خڕۆش و خۆشحاڵی.

هەپەگە دەڵێت، هەڤاڵی شەهید پاڵە نسێبین بەم قسانە باسی هەڤاڵ کاوە دەکات، " ئەگەر فەرماندەیەک لە جزیر پێشبکەوێت کە دوژمن دەخاتە نێو سەندرۆم و ریگری لە قڕکردن بگرێت، ئەوەش بە هەڵوێست و بەشداریکردن، رەنج و فەرماندەیی میلیتانی هاوشێوەی هەڤاڵ کاوە دەبێت.

هەپەگە ئاشکرای دەکات کە کاوە چەکدار لە ئایاری ٢٠١٦دا لە نسێبین تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

ف.ق