هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێکەمان چڕاڤ ئاڤێستا دەکەینەوە

هەپەگە یادی گەریلا بەتول یڵدز (چڕاڤ ئاڤێستا)ی کردەووە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ئامەد شەهید بوو و وتی، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکەمان و خەڵکی ئێرسێ و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێکەمان چڕاڤ ئاڤێستا کاتێک کە لە هەرێمی ئامەد لەسەر ئەرکی خۆی بوو بەهۆی رووداوێک شەهید بووە.

زانیاری لەناری ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: چڕاڤ ئاڤێستا

ناو پاشناو: بەتول یلدز

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

دایک و باوک: هەیبەت و ئەمین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ / ئامەد

هاوڕێکەمان بەتول لەو جێگایەی کە یەکەم گولەی سەرەتا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقێنرا و تێکۆشانی چەکداری ئێمە تێیدا دەستپێکرا کە ئەویش ناوچەی دهێی سێرتە لەدایکبووە. هاوڕێکەمان بەتول کە خەڵکی گوندی ئێرسی وڵاتپارێزە لە چیای چراڤ، لە چیرۆکی سووتاندن و هەڵوەشاندنی گوندەکەی، بە زوڵمی دوژمن لەبەرانبەر خانەوادەکەی، بە چیرۆکی شەهادەت و گەریلایی ئاپۆیی گەورە بوو.

وەک هەر ژنێکی بەرخۆدێکی کوردی بۆتان، لە تەمەنی گەنجێتیدا کەوتە ناو گەڕان بەدوای ئازادیدا، بە هەستی ولاتپارێزی لە دڵی خۆیدا بریاری تێکۆشانیدا. لەدژی قەدەغەی سیستمی دەوڵەتی تورک بۆ تواندنەوە و قڕکردن لەسەر زمان و ناسنامەی کورد، بە بە زمانی خۆی باش قسەی کرد و خۆی بەرەو پێشەوە برد، هەم وەک ژنێکی شکۆدار، لەبەرانبەر سیستم وەستایەوە. هاوڕێکەمان بەتول کە زانی سیستمی داگیرکەر بە تەنها بە تێکۆشان دەتوانێت بگۆڕێت، بەشداری کاری گەنجان بوو. کاتێک کە لەناو کاری گەنجان بوو، ساڵەکانی ٢٠١٥ – ٢٠١٦ لە شارەکانی کوردستان لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا قاڕەمانێتی بەڕێوەبرد. زوڵم و کۆمەڵکوژی دوژمنیشی لە نزیکەوە بینی. زانی کە جگە لە تەسلیمیەت و مردن دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ شتێکی بۆ کورد رەوا نەبینیەوە و بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی قارەمانی خۆبەڕێوەبەری و گەلی کورد بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

لە هەرێمی ئامەد باکوری کوردستان بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و ناوی فەرماندە سەرەتاییەکانی خۆی چڕاڤ و ئاڤێستای لەخۆنا. هاوڕێمان چڕاڤ کە ماڵباتێکی کوردپەروەر، خانەوادەیەکی بەرخۆدێر و دەوروبەرێکی وڵاتپارێز گەورە بوو، بە دڵخوازی بۆ ئازادی و توڕەیی بەرانبەر دوژمن زوو فێری شاخ بوو و بەرەو پێشەوە چوو. وەک ژنێکی کورد کە عەقڵیەتی شۆڕش و ئازادی هەڵگرتبوو، هەوڵیدا بە ئایدۆلۆژی ئاپۆیی خۆی قۆڵ بکاتەوە، لە پراکتیکیشدا گورز لە دوژمن بوەشێنێت. لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بە پێویستیەکان گەلەکەمان و تەڤگەرەکەمان خۆی بەرەو پێشەوە برد و لە هێڵی فیدایی ئاپۆییدا خەباتی کرد. لەسەر ئەم بناغەیە هەر لە مانگە سەرەتاییەکاندا پێشەنگایەتی بۆ چالاکی فیدایی کرد و ویستی ببێتە درێژەپێدەری زیلان. بە خاکیبوونی و خۆشەویستی بۆ ئازادی و دڵسۆزی بۆ رێبەر ئاپۆ لەلایەن هەموو هاوڕێکانیەوە خۆشەویست بوو.

هاوڕێکەمان چڕاڤ کە میلیتانێکی ئاپۆیی، گەنج و دوارۆژی رۆناک بوو، هەروەها لەسەر رێگەی فەرماندەبوونێکی گەورە بوو، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە هەرێمی ئامەد کاتێک لەسەر ئەرکەکەی بوو لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهید بوو.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکەمان و خەڵکی ئێرسێ و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین."

ف.ق