هەپەگە: چەکێکی تۆپی ٥٧ تێکشکێنرا

بەهۆی ئەو شەڕەی لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر هاتەئاراوە، چەکێکی تۆپی ٥٧ تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی زاپ؛

١٩ی نیسان کاتیژمێر ١٢:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن ناچاربوون بەرپەرچیان بدەنەوە و لە ئەنجامدا شەڕ روویدا.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ٠٨:٣٠ و ١٠:٣٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس و کاتیوشا هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بۆ پاڕێزگاری لە خۆیان وەڵامیان دانەوە لە ئەنجامدا شەڕ روویدا.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردەسەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم. هێزەکانی یەژاستارمان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن بەرپەرچیان دانەوە و شەڕ هاتە ئاراوە. لە ئەنجامدا چەکێکی تۆپی ٥٧ تێکشکێنرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو؛

٢٠ی نیسان سوپای تورکی داگیرکەر لە سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی یەک جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کرد.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٠ی نیسان لە مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی چارچەل، گۆلکا و شاخی ئامێدی ٣ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٩ و ٢٠ی نیسان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی، چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودان ٦٨ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب