هەپەگە: داگیرکەران ٣٤ جار هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان

سوپای تورکی داگیرکەر ٣٤ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:

لە هەرێمی زاپ:

"١٤ی نیسان کاتژمێر ١١:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخودان لە سیدا، هێزەکانمان بۆ پارێزگاری لە خۆیان بەرپەرچیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕ لە نێوان ئەوان و داگیرکەراندا هاتە ئاراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

لە ١٣ی نیساندا هەرێمەکانی شاخی چارچەل و شاخی بەهاری مەتینا دوو جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ١٣ و ١٤ی نیساندا شاخی شەهید پڵنگی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی و سەنگەرەکانمان لە چەمچۆ و سیدا بە کاتیوشا و چەکی قورس ٣٢ جار بۆردومان کران".

هـ . ب