هەپەگە: داگیرکەران بە چەکی قەدەغەکراو و فڕۆکەی جەنگی بۆردومانیان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر ۱۱ جار بە فڕۆکەی جەنگی، جارێکیش بە چەکی قەدەغەکراو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد. هەروەها ۱۸ جاریش بە تۆپ و تانک و چەکی قورس هێرشی کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر ۱۱ جار بە فڕۆکەی جەنگی، جارێکیش بە چەکی قەدەغەکراو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد. هەروەها ۱۸ جاریش بە تۆپ و تانک و چەکی قورس هێرشی کرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ سەر هێزەکانی گەریلا، کە لە دۆخ و پێگەی خۆپاراستندان زیادی کردووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەدا هاتووە:
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو؛
لە ٦ی ئایاردا، سەنگەرەکانی جەنگمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە چەکی قەدەغەکراو بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ٤، ٥، ٦ و ۷ی ئایاردا، فڕۆکە جەنگییەکان ١١ جار دەوروبەری گوندەکانی ئەرگەنێ، زێڤکێ، شێرانێ، یەکماڵ و گوندی شەلازێ لە مەتێنا و چیای بەهار بۆردومان کرد.
لە ڕۆژانی ٦ و ۷ی ئایاردا ناوچەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، چیای ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ۱۸ جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.
سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا بە شۆفڵ و حەفارە سەنگەرەکانی شەڕ لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بڕوخێنێت."
ژ.ت