هەپەگە: داگیرکەران گورزی قورسیان لێدرا و ناوچەکەیان بۆردومان کرد
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە، بەڵام هێرشەکە بە ئامانجەکەى خۆی نەگەیشتووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە، بەڵام هێرشەکە بە ئامانجەکەى خۆی نەگەیشتووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیاندراوێکیدا ڕایگەیاندووە، "سوپای تورکی داگیرکەر بە بەشداریی هەزاران داگیرکەر و سەرەڕای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان، بەڵام ناتوانێت لە بەرامبەر هێزەکانمان دا ئەنجام بەدەست بهێنێت".
لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"هێزەکانمان بە تاکتیکی پرۆفیشناڵی گەریلایی زنجیرەیەک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. داگیرکەرانیش بەهۆی گورزی قورسەوە هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتوە.
- ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٨:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکان گۆڕەپانی گۆلکا-ی ناوچەی مەتینایان بۆردوومان کرد.
- ڕۆژی ٢٢ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٦:١٠ بۆ ١٦:٤٠ فڕۆکە جەنگییەکان دەوروبەری چەمی لۆلان-یان لە خواکورک بۆردوومان کرد.
- ڕۆژانی ٢٢ و ٢٤ی کانوونی یەکەم ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا.
- هەروەها لە ٢٣ و ٢٦ی کانوونی یەکەم دا فڕۆکە جەنگییەکان گۆڕەپانەکانی چەمچۆ، کونیشکا، قەڵای بەدەوێ، شاخی شەهید سمکۆ و کارکەر لە ناوچەی زاپ بۆردوومان کران".
ژ.ت