راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"٣٠ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ جموجووڵی هەلیکۆپتەرەکان دەستیپێکرد. بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لەسەر گردی شەهید سەرخوەبوون جێگۆڕکی بە داگیرکەرانکرا. لە هەمان کاتدا بە هەلیکۆپتەر گۆڕەپانی جیلۆی بچوک، شامکێ و شەهید تۆفان بۆردومانکرا.هێزەکانمان لەدوو لاوە لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا وچەکی قۆڕسیان بەکارهێنا. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری لە ناوچەکە کشانەوە.
سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆبۆس و هاوەن، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی شەڕ هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرشەکان بەم شێوەیەیە:
٣٠ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ٠٩:١٤ و ٠٩:٢٠ گۆڕەپانی کافیەی هەرێمی گارە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٩ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ زەویەکانی گوندی هرۆرێی سەر نە ناحیەی کانێ ماسێی ئامێدیەی بە ئۆبۆس بۆردومان کرد. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەر زەویەکانی گوندی هرۆرێ کەوت.
٣٠ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی باسیای هەرێمی ئاڤاشینی گارە بە فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانکرا. هەمان گۆڕەپان لە کاتژمێر ١٧:٣٠ و ١٩:٣٠دا بە ئۆبۆس لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا. لە ئەنجامدا ئاگر بەر سروشتی ناوچەکە کەوت.
٣٠ی ئایار لە کاتژمێرەکانی نێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٠٠ دا لە گۆڕەپانی مامرەشۆ و مەرڤانۆسی هەرێمی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر جێگۆڕکێ بە داگیرکەرانکرا.
٣٠ی ئایار کاتژمێر ١٩:٣٠ لە قەرەقۆلی سەر سنور بە ئۆبۆس گۆڕەپانی چەمچۆ و سیدای هەرێمی زاپ بۆردومانکرا. بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر بەر زەویەکانی هەرێمەکە کەوت و ئاگرەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
٣٠ی ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ گۆڕەپانی کوروژارۆی هەرێمی زاپ لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
٣٠ی ئایار لەکاتژمێر ٠٧:٠٠ لە گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ فڕۆکە جەنگیەکان دوو جار هێرشیان ئەنجامدا.
سەرلەبەیانی ٣١ی ئایار گۆڕەپانی جیلۆی بچوکی هەرێمی زاپ دوو جار بۆردومانکرا.
هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بڕینی دارەکانی جۆگرافیای کوردستان کارەکتەری تاڵانکاری خۆی جارێکیتر پیشاندا. دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانەکان کە دەستی پێیان دەگات، بە دەستی چەتە نۆکەرەکان لە کوردستان دار دەبڕێت. لەو شوێنانەی کە دەستی پێیان ناگات تۆپباران و بۆردومان دەکات ودەیانسووتێنێت.
لە هەمانکاتدا زەوی، دارستان و باخچەی گوندەکانی خاکیباشوری کوردستان بۆردومان دەکات و زیانیان پێدەگەینێت. پێویستە کوردستانیانی وڵاتپارێز و دەزگا پێوەندیدارەکان لەبەرانبەر ئەم سیاسەتە تاڵانکارەی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن."
ف.ق